کرێکارێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە کاتی کار کردندا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە لیفتراک مرد.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە کاتی کار کردندا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە لیفتراک مرد.
هەواڵدەری هەنگاو: رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی راژانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، بەناوی ساڵح مەجدی فەر، لە کاتی کار و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە لیفتراک مردووە.
هەر لەم روداوەدا کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی باوان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن باری تەندروستی ئەو کرێکارە ناجێگیرە.