مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لەپێوەند بە شەپۆلە بەرفراوانەکەی لافاوەکەی ئێران ووتی، رێبەری ئێران دۆلارەکانی خۆی خەرجی پشتیوانی لە نیکۆلاس مادۆرۆ لە وێن
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لەپێوەند بە شەپۆلە بەرفراوانەکەی لافاوەکەی ئێران ووتی، رێبەری ئێران دۆلارەکانی خۆی خەرجی پشتیوانی لە نیکۆلاس مادۆرۆ لە وێنزوئێللا دەکات، لەکاتێکدا کە خەڵکەکەی لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبەن.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ هەواڵنێراندا رۆژی 26ی فەروەردین، بە چەند قسەیەک لەسەر ئێران دەستی پێکرد.
هەروەها ئاماژەی بە پێوەندیەکانی لەگەڵ چەند کەسی ئێرانی لە ئامریکادا کردوو، وەک هەمیشە رژیمی ئاخوندی بە هەناردەکردنی ترۆریسم تاوانبار کرد.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی، لافاوێکی گەورە لەئێراندا روویداوە کە لە راگەیاندنەکانی ئێمەدا رەنگدانەوەیەکی وای نەبووە، بەڵام رێبەری ئەو وڵاتە سەرقاڵی هەناردەکردنی ترۆریسمە، و دۆلارەکانیان خەرجی پشتیوانی لە مادۆرۆ دەکەن لەکاتێکدا کە دۆخی خەڵکەکەی زۆر خراپە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئاخوندی ئەو قسانەی پەمپێئۆی رەد کردۆتەوە و بە تۆمەت ناوزەدی دەکات، لەکاتێکدا کە تاران و کۆسکۆ بە پشتیوانانی دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرۆ لە وێنزوئێللادا دێنە ئەژمار.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا، رۆژی چوارشەممە 21ی خاکەلێوە، لە دانیشتنێکی پرسیار و وەڵامی کومیتەی پێوەندی دەرەوەی سەنای ئامریکادا ئێرانی بە بوونی پێوەندی لەگەڵ گروپی ترۆریستی ئەلقاعیدە تاوانبار کرد.
ناوبراو هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک دا لەپێوەند بە رێگەپێدانی کۆنگرەی ئامریکا لە رۆژانی دوای هێرشەکەی 11ی سێبتامبری 2001، بۆ بەکارهێنانی هێز لەبەرانبەر ئێراندا، خۆی بوارد و ووتیØ› وای بەباش دەزانم کە ئەم بابەتە تەحویلی کارناسانی یاسای بدەم.