پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناوی سپای پاسداران بەشێوەی فەرمی چووە ناو لیستی ترۆری ئامریکاوە

ناوی سپای پاسداران بەشێوەی فەرمی چووە ناو لیستی ترۆری ئامریکاوە

ناوی سپای پاسداران بەفەرمی چووە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستیە دەرەکیەکانی ئەمریکاوە، هاوکات کۆمیسۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسەتی دەرەوەی پارلەمانی ئێران گەڵاڵەیەک

 

 ناوی سپای پاسداران بەفەرمی چووە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستیە دەرەکیەکانی ئەمریکاوە، هاوکات کۆمیسۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسەتی دەرەوەی پارلەمانی ئێران گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە لە کاتی پەسەند کردنی کۆتایی ئەم گەڵاڵەیە، دەوڵەت مووەزەفە هەنگاوی یاسای لەبەرانبەر ئەم بریارە هەڵگرێ‌.
هەواڵنێری رۆیتەرز دەڵێتØ› بریارەکەی دۆناڵد تڕامپ لەپێوەند بە جێگیرکردنی سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیە دەرەکیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، رۆژی دوشەممە 26ی خاکەلێوە لە بڵاوکراوەی رەسمی فیدڕاڵی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئامریکا پەسەند کرا.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی 19ی خاکەلێوە، سپای پاسدارانی وەک ئامرازێکی سەرەکی حکومەتی ئێران بۆ بەڕێوەبردن و جێ بە جێ کاری کێشە نێودەوڵەتیەکانی ترۆریسم ناساند، و رایگەیاند کە سپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە ترۆریستیە دەرەوەکیەکانی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا جێگیرکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لە 60گروپ و رێکخراوی خستۆتە ناو لیستەی رێکخراوە ترۆریستیە دەرەکیەکان، لە ناویاندا: ئەلقاعیدە،گروپی حکومەتی ئیسلامی (داعش)،حیزبوڵڵای لوبنان و هەندێک لە تەشکیلاتی فڵستینی.
بەجێگیرکردنی سپا لە نێو ئەم لیستە،کۆنگرەی ئامریکا یەک حەووتو کاتی هەبووە کە پێداچونەوە و رازی بوون یان ناڕازی بوونی خۆی رابگەیێنێ. ئێستا بە فەرمی بوونی جێگیرکردنی ‌سپای پاسداران لە ناو لیستی ترۆریستی ئامریکا، وادەردەکەوێت کە کۆنگرە هیچ موخالفەتێکی نیە.
کۆمەڵێک لە فەرماندە نیزامیەکانی رژیمیش هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئامریکا بەم کارەی، ئەمنیەتی هێزەکانی خۆیان لە هەندێک وڵاتی دونیا،بە تایبەت هێزەکانی فەرماندەی ناوەندی ئامریکا، ناسراو بە سوننەتکامی خستۆتە مەترسیەوە.

 

 


5 ساڵ و 7 مانگ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوی سپای پاسداران بەشێوەی فەرمی چووە ناو لیستی ترۆری ئامریکاوە

ناوی سپای پاسداران بەشێوەی فەرمی چووە ناو لیستی ترۆری ئامریکاوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران