ئاماری نەوتکێش و سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت نیشانی دەدات هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لەمانگی ئاوریل گەیشتۆتە خوارترین ئاست لەمساڵدا.
ئاماری نەوتکێش و سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت نیشانی دەدات هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لەمانگی ئاوریل گەیشتۆتە خوارترین ئاست لەمساڵدا.
هەواڵدەری رۆیتەرز دەڵێت: ئەم بارودۆخە دەرخەری ئەوەیە کە کریارانی نەوتی ئێران پێش زیاتر بوونی فشارەکانی واشینگتۆن دژی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی داهاتوودا بەرێوە بچێت، کرینی نەوتی خۆیان لە ئێران سنوردارتر کردووە.
دوو شیرکەت کە هەناردەی نەوتی ئێران کۆنترۆڵ دەکەن ووتویانە: هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی داهاتوودا بەشێوەی ناوەندی لەژێر یەک ملیۆن بۆشکە لەرۆژدا بووە.