یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی خاکەلێوەی 1395
سازمانی خەبات


دوو زیندانی سیاسی کورد مانیان لە خواردن گرت

دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی رەمەزان ئەحمەد کەمال و ئەفشین سوهرابزادە مانیان لە خواردن گرت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی میناب، لە نارەزایەتی بە پێرانەگەیشتنی پزشکی بەرپرسانی زیندان لێوی خۆی دورییەوە. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی کۆبانی، لە نارەزایەتی بە پێرانەگەیشتنی دەرمانی و پزشکی مانی لە خواردن گرتووە.


 مامۆستایەکی کورد بە زیندان مەحکوم کرا

یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی دواناوەندیی شاری سەقز لە پارێزگای سنە، بە ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تاهیر قادرزادە مامۆستای بیرکاری (ریاچی) لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شاری سەقز لە لایەن دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی، هەوڵدان بۆ وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ئێعترازی لە نێو سنفی مامۆستایان، هاندانی قوتابیان بۆ خوێندن بە زمانی کوردی و ئەنجامدانی کاری فەرهەنگی حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.گاهر قادرزادهناوبراو کە شەشەمین مامۆستای حوکم دراو لە کوردستانی ئێرانە، ٣ حەوتوو پاش هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بانگهێشتی دادگا کرا و لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٩٥ حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا. تاهیر قادرزادە لە شاری سەقزدا بە یەکێک لە مامۆستایانی دڵسۆز و خۆشناو دەناسرێ کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گوشاری خراوەتە سەر.


لە حەفتەی رابردوو هەڵەی پزیشکی دوو قوربانی لێکەوتەوە

 منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵەی خەڵکی گوندی چاڵاوی لە ناوچەی سنە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەستدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ناوەندی دەرمانیی حەسەن ئاوای پارێزگای سنە، بە هۆی لێدانی دەرزیەکی هەڵە منداڵێکی تەنەن ١٢ ساڵەی گیانی لە دەست دا. ئەو منداڵە قوتابیی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە و بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی پەتاوە، سەردانی ناوەندی دەرمانیی حەسەن ئاوای کردوە و دوای لێدانی دەرزی بێهۆش دەبێت و بۆ چارەسەر پزیشکی دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە و بەڵام لەوێ گیانی لە دەست دەدات.ماڵپەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری باوی ئەو منداڵە بڵاوی کردوە، پزیشکەکانی نەخۆشخانەی تەوحید پێیان ڕاگەندووە، هۆکاری گیان لە دەستدانی کورەکەی لێدانی دەرزی بە هەڵە بووە. هەر لەو پەیوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بە ناوی شکۆفە فەتحی‏ئابادی کە تووشی نەخۆشیی ڕێخۆڵەکوێرە هاتبوو، بە هۆی هەڵەی پزیشکی و پساندنی بەشێک لە ڕێخوڵەکانی، گیانی لە دەستدا. بێبەشیی کوردستان لە ژێرخانی بێهداشتی و دەرمانی بووەتە هۆی ئەوەی کە پزیشکان و پەرەستاران هیچ ئۆگرییەکیان نەبێت بۆ ئەوەی کە لە کوردستان نیشتەجێ بن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی چوونە سەرەوەی ڕێژەی ئەو قوربانییانەی کە بە هۆی هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە لە کوردستان گیانیان لە دەست بدەن.


دوو کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

 منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پێش سێ ڕۆژ، لە گوندی "وەزیر" لە پارێزگای سنە، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "لەیلا" هەوڵی خۆکوژی دا.

لەیلا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە و لە ژووری نووستنەکەیدا خۆی هەڵواسیوە. سەرچاوەیەکی هەواڵ بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە نەزانراوە، بەڵام نزیکەکانی ئەو بنەماڵە ڕایانگەیاندووە کە هەژاری و دەستکورتی پاڵنەری سەرەکیی خۆکوشتنی لەیلا بووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێ‏شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کچێکی خەڵکی گوندی "یاڕاڵی" سەر بە شاری مەهاباد، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ماڵپەری "هاژە" شوناسی ئەو کچە مەهابادییەی بە "مەریم.ع" تەمەن ٢٠  ساڵان، ڕاگەیاندووە. هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کچە مەهابادییە بە ڕازی نەبوونی بنەماڵەکەی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕاگەیەنراوە. بە هۆی زۆریی سووتمان و سەختیی برینەکەیەوە، بنەماڵەکەی دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و هەنووکە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی‏دایە.

تەقینەوەی مین بوو بە هۆی بریندار بوونی دوو شارۆمەندی کورد

تەقینەوەی مینی بە جێ ماو لە دەورانی شەری ئێران و عێراق بوو بە هۆی برینداری دوو لاوی کورد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شەوی پێنج شەممە 26ی خاکەلێوەی 1395، لاوێکی تەمەن 18 سالان، خەڵکی گوندی دووپلوورەی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ( م،ر) بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قاچێکی خۆی لە دەست دا. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی سێشەممە 24ی خاکەلێوە، لاوێکی بانەیی بە ناوی سیروان مۆستەفایی کە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری رووی لە کوێستان کردبوو لە نزیک گوندی نێروان بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی خۆی لە دەست داوە. جێگەی باسە کە ساڵانە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان دەیان کەس دەبنە قۆربانی و حکومەتەت هیچ ئاورێکی جیدی لەو کێشەیە ناداتەوە.


کۆبوونەوەی نارەزایەتی کاسبکاران لە شاری بانە

کاسبکاران و کۆڵبەرانی ناوچە سنووریەکانی شاری بانە ئەمرۆ لە نارەزایەتی بە داخرانی بازارچە سنووریەکان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتیان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ شەممەی 28ی خاکەلێوەی 1395، کاسبکاران و کۆڵبەرانی ناوچە سنووریەکانی شاری بانە لە نارەزایەتی بە داخرانی بازارچە سنووریەکان و بێکاری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچانە لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوەیێکیان وەرێخست. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو کۆبوونەوەیەدا خەڵکی نارازی خوازیاری کۆتایی هاتنی کێشەی نێوان سوپا و هێزە ئینتزامییەکان بوون تاکوو رێگە بدرێت بازارچە سنوورییەکان کە سەدان بنەماڵەی کورد لەو رێگەوە بژێوی ژیانیان  دابین دەکەن بکرێتەوە. جێگەی باسە کە ماوەێکە بە هۆی کێشەی نێوان سوپا و هێزە ئینتزامییەکان لە مەر بە تاڵانبردنی سەرمایەی خەڵکی کورد لەو ناوچانە، بازارچە سنووریەکان داخراون.

بوومەلەرزەی ژاپۆن 29 کوژراو و 1500 برینداری لێ کەوتەوە

 بوومەلەرزەێکی گەورە سەر لە بەیانی ئەمرۆ ژاپونی هەژاند کە 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1500 کەسیش برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەو بوومەلەرزەیە لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی داوە، بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەکە لەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ شەممە 16 گیانیان لەدەستداوە، دواتر بەرپرسانی زانکۆی ئەو ناوچەیە رایاندگەیاندووە کە دوو خوێندکاریان بەهۆی ئەو کارەساتەوە گیانیان لەدەستداوە. هەر بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕ ئیندیپێندتی بەریتانی، ژمارەی کوژراوانی ئەو بومەلەرزەیە زیادیکردووە بۆ 29 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 1500  کەس. جێگەی باسە کە، دوێنێ هەینی بوومەلەرزەی یەکەم لە ژاپۆنی داو بەهۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆش بوومەلەرزەی دووەم لەو وڵاتەی دایەوە بەپێوەری 7.3 پلەی رێختەر.


8 ساڵ و 5 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 28ی خاکەلێوەی 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران