کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
رۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
رۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک گیانی داوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی تاهیر درانگ، کوری عبداللە و تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە، و خەڵکی گوندی سنجوێ سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بووە.
جێی باسە ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سینگی کەوتووە و بە هۆی کاری بوونی برینەکەیەوە دەستەبەجێ گیانی لە دەست داوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای ساڵی ٢٠ ١٩ (کەمتر لە چوارمانگ) لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان داوە کە ٩ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.