رۆژی دو شەممە رێکەوتی 1ی بانەمەری 1398، شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی پارڵمانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لەپارڵمان کۆبوویە
رۆژی دو شەممە رێکەوتی 1ی بانەمەری 1398، شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی پارڵمانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لەپارڵمان کۆبوویەوە. شاندی سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات خاتو زێنەب حوسەینی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندی هەولێر،لە لایەن فراکسیۆنی پارتی بەسەرپەرەستی بەرێز کاک ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسێونی پارتی و کاک ریفینگ و دوکتور خالید و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی پارڵمانی کوردستان سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا وێرای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەسپێکی خوولی نوێی پارڵمان، لەسەر چەندین تەوەری گرنگ ئاڵوگۆری بیروڕا کرا. شاندی سازمان لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە و پێشهاتە سیاسیەکان و دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم کورد هەڵوەستەیان کرد و رەوتی رووداوەکان بەقازانجی گەلی کورد هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، و دوولایەن لەسەر یەکریزی ناوخۆیی وەک زامنی دەستەبەر کردنی مافەکانی کورد پێداگریان کرد.
هاوکات فراکسیۆنی پارتی وێرای پێزانین و بەرزنرخاندنی هەڵوێستی سازمانی خەبات بە درێژایی مێژووی خەباتیان لەئاست بەشەکانی تری کوردستان پاڵپشتی خۆیان لە دۆخی پەنابەرانی کورد لەبەشی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە.
لەکۆتایی دیدارەکە وێرای پێداگری لەسەر دۆستایەتی دوولایەن، شاندی سازمان بە رێزەوە بەرێکران.