رۆژنامەی فەرهیختەگان نوسیویەتی: دوو شیرکەتی گەورەی کورەیی بەرهەمهێنی پێداویستی ناوماڵی کورەیی کە نزیکەی یەک دەیەیە لەئێراندا چالاکیان هەیە، لەدوای هاتنەدەرەوەی
رۆژنامەی فەرهیختەگان نوسیویەتی: دوو شیرکەتی گەورەی کورەیی بەرهەمهێنی پێداویستی ناوماڵی کورەیی کە نزیکەی یەک دەیەیە لەئێراندا چالاکیان هەیە، لەدوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و وەگەڕخرانەوەی گەمارۆکان، رایانگەیاند کە بازارەکانی ئێران بەجێ دێڵن.
لەگەڵ ئەوەی کە لە سەرەتادا دەوترا ئەم هەنگاوەی شیرکەتەکانی ئێڵجی و سامسۆنگ، تەنیا قسە و پروپاگەندەی ناو دنیای مەجازیە، بەڵام شاهێدەکان نیشانی ئەدەن کە لە ساڵی 98 وە بەرهەمەکانی ئەم دوو شیرکەتە گەیشتۆتە یەک لەسەر پێنجی رۆژەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بازاری پێداویستی ناوماڵ رۆژە ناخۆشەکانی تێدەپەرێنێت و بە ووتەی کریارانی پێداویستی ناوماڵ، گرانی لەو بازارەدا حەشر دەکات.
داواکاری کریاران بۆ کرینی پێداویستی ناوماڵی دەرەکی و بەتایبەتی دو براندی ئێڵجی و سامسۆنگ، بەرێژەیەکە کە هێندێک لە خێزانەکان ئامادەن چەند بەرابەری نرخی راستەقینەی یەکێک لە پێداویستیەکانی ناوماڵی ئەو دو براندە بدەن.