بە وتەی بەرێوەبەری رێکخراوی نێهزەت و فێربوونی خوێندەواری ئێران، بەپێی سەرژمێری دانیشتوان و پێناسی دانیشتوانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی 1395، هەشت ملیۆن و ٤۸
بە وتەی بەرێوەبەری رێکخراوی نێهزەت و فێربوونی خوێندەواری ئێران، بەپێی سەرژمێری دانیشتوان و پێناسی دانیشتوانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی 1395، هەشت ملیۆن و ٤۸۰هەزارو ۱٤۱کەس لە کۆی حەشیمەتی سەرو 15 ساڵی ئەو وڵاتە نەخوێندەوارن. بەو پێیەش رێژەی ئافرەتانی نەخوێندەوار نزیکەی دوو بەرابەری پیاوانی نەخوێندەوارە.
لە سەرژمێری ساڵی ۱۳۹٥دا، حەشیمەتی ئێران نزیکەی ۸۰ ملیۆن کەس راگەیەندراوە.
بە وتەی شاپوور محەممەدزادە، ئەگەر ئاماری خوێندەواری تەنها بەپێی گرووپی تەمەنەکانی ۱٥تا ۲٤ساڵ دیاری بکرێت، نەخوێندەواری بە رێژەی یەک و نۆ دەیەم کەم دەبێتەوە، لەم گروپە تەمەنیەدا ۹۸و دو دەیەم پیاوان، ۹· و ۹۳ لە سەدا ژنان خوێندەوارن.
لە سەرژمێریدا کەسێک بەخوێندەوار دادەنرێت کە بتوانێت بە هەر زمانێک بخوێنێتەوە ، بنوسێت و حیساب بکات.