وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی کە وڵاتەکەی دەتوانێ وەڵامدەرەوەی بەکارهێنەران بێت لەبازاری نەوتدا و لەکاتی پێویستیدا دەتوانێ بەرهەمهێنانی خۆی زیاد بکات
وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی کە وڵاتەکەی دەتوانێ وەڵامدەرەوەی بەکارهێنەران بێت لەبازاری نەوتدا و لەکاتی پێویستیدا دەتوانێ بەرهەمهێنانی خۆی زیاد بکات.
لەدوای راگەیاندنی بریارەکەی ئامریکا لەسەر درێژنەکردنەوەی مەعافبوونی هێندێک لە کریارانی سەرەکی نەوتی ئێران، هێندێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشی ئێران لە بازارەکانی جیهاندا و راگرتنی هاوسەنگی پێدان و داواکردن، بەرهەمهێنانی خۆیان زیاد بکەن.
عەرەبستانی سعودی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین نمونەی ئەو وڵاتانەن.
هەواڵدەری رۆیتەرز ئەمرۆ لەزاری وەزیری نەوتی عێراق راپۆرتی دا کە ئەو وڵاتەش لەکاتی پێویستی بازار و تەئید کردنی ئۆپیک، توانا و ئامادەیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی هەیە.
ناوبراو هەروەها وتویەتی کە وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە کە لەکاتی پێویستیدا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بگەیەنێتە شەش ملیۆن بۆشکە نەوت لەرۆژێکدا.
لەلایەکی دیکەوە رژیمی ئاخوندی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لە پشتیوانی لە گەمارۆی هەناردەی نەوتی رژیم، بەنیشانەی پێرەوی کردنی کوێر کوێرانە لە ئامریکا و نەزانی ئەوان سەبارەت بە دەرئەنجامی ئەو هەنگاوە زانیوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژیم وتویەتی: جمهوری ئیسلامی بەرپرسیاریەتی هەرجۆرە لێکەوتەیەکی ئەو بابەتە بە ئاگاداربوونی ئامریکاو وڵاتانی ناوهێنراو دەگەیەنێ.
جمهوری ئیسلامی دژایەتی و دوشمنایەتی هێندێک وڵات لەو دۆخە مێژوییەدا هیچکات لەبیر ناکات.
نوشتن یک پیغام...