بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، حوکمی لە سێدارەدانی ئەحمەد ئێرانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوانیان جێ بە جێ کرد.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، حوکمی لە سێدارەدانی ئەحمەد ئێرانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوانیان جێ بە جێ کرد.
جێی باسە ئەحمەد ئێرانی،ماوەیەک پێش ئێستا بەنیشانەی نارەزایەتی لەبەرانبەر دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆی چاو و دەمی خۆی بەستبۆوە، دواجار کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 8ی بانەمەر، حوکمەکەی جێ بە جێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی دیکەی بە ناوەکانی "فەرەیدون دیوجان" تەمەن ٢٠ ساڵ و "هیوا خونجام" تەمەن ٢٣ ساڵ، لە شەڕ و کێشە لەسەر موڵک دا کوشتبوو.
هەواڵدەری کورپا: ئەم هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٠ ی هەتاوی، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو هاووڵاتی مەریوانی، بە قیساس مەحکووم کرابوو.