سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی بانەمەری 1398، شاندێکی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکرات لە سلێمانی بە سەرپەرەستی کاک سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک لە
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ی بانەمەری 1398، شاندێکی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکرات لە سلێمانی بە سەرپەرەستی کاک سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک لە سلێمانی، سەردانی پەیوەندی سازمانی خەباتیان کرد و لە لایەن کاک فواد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندی سازمانی خەبات لە سلێمانی پێشوازییان لێ کرا.
هەردوو لایەن وێرای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و قەیرانەکان و گەمارۆئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئێرانیان بە هەنگاوێکی کاریگەر دژ بەو رژێمە زانی و هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە دەرفەتەکان گونجاو خێران و پێویستە حیزبەکانی کوردستانی ٠۸ێران لە رابردوو زیاتر بیر لە تەبایی و یەکریزی نێوانیان بکەنەوە .
جێگەی باسە لەو دانیشتنەدا وێرای ٠۸اماژە بە دۆستایەتی نێوان هەر دوو لایەن، پێداگری لەسەر بەردەوامی پێوەندیەکان کرایەوەو هەوڵەکان بو لێک نزیک بوونەوەی هەرچی زیاتری حیزبەکانی کوردستانی بۆ ئەم قۆناغە بە تایبەت بە گرینگ وپێویست زاندرا..