وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەرایگەیاندراوێکدا رایگەیاند کە: بڕایان هۆک، نێردراوی تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەندامانی شۆڕای ئەم
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەرایگەیاندراوێکدا رایگەیاند کە: بڕایان هۆک، نێردراوی تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەندامانی شۆڕای ئەمنییەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانی سیاسەتەکانی ئامریکای سەبارەت بە رژیمی تاران خستۆتە بەرباس .
لەم راگەێندراوەدا هاتووە : ئامریکا داوای لە ئەندامانی شۆڕای ئەمنییەت کردووە کە وەبیر رژیمی ئێرانی بێننەوە کە بەپێی بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارەتی گەشەپێدان و تاقیکڕدنەوەی موشەکە باڵستیکیەکان لە ئەستۆی ئەوان دایە.
لە هەمانکاتدا فەرماندەی هێزەکانی ژێر فەرمانی خامنەی تەواوی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
ئەم فەرماندە نیزامیە لەم بارەیەوە رایگەیاند کە هەڕەشەکانی ئامریکا جددین و وتی ئێمە دەبێت ئامادەیی تە واومان هەبێت بۆ هەموو هێرشەکان .