خەڵکی خۆراگری کوردستان
لاوانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری ریزەکانی سازمانی خەبات
بەناوی رێکخراوەکەمانەوە، پیرۆزبایی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان لێدەکەین و پێزانینمان هەی
خەڵکی خۆراگری کوردستان
لاوانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری ریزەکانی سازمانی خەبات
بەناوی رێکخراوەکەمانەوە، پیرۆزبایی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان لێدەکەین و پێزانینمان هەیە لەحاست ماندوویەتی و تێکۆشانی نەپساوەی دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکەتان.
دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوان بۆ سازمانی خەبات هەنگاوێکی مێژوویی و پێویستیەکی حەیاتی بوو، چونکە لەپاڵ تێکۆشانی نەتەوەیی، بوونی رێکخراوە مەدەنیەکانی تری وەک رێکخراوی ئافرەتان و خوێندکاران و لاوان، بەئامانجی وەگەڕخستنی هێزو توانا و بیرو ئەندێشەی ئەو توێژانە لەناو ساحەو ریزەکانی سازماندا و هێنانە ناو مەیدانی خەبات و تێکۆشان لەپێناو ماف و داوا مەدەنی و نەتەوەییەکان گرینگیەکی تایبەتی هەیە.
بێگومان لاوان بەهەردوو رەگەزیەوە خاوەن هێز وتواناێکی لەڕادەبەدەرن بۆ پێش خستنی دۆزی نەتەوەیی و پێویستی کەڵک وەرگرتن لەو هێزەو توانایەش بایەخ دان بە ویست وداوا مەدەنی و سینفیەکانیانە.
هەر کۆمەڵگاو وڵاتێک بیەوێ لە پێشکەوتنەکانی سەدەو بەرەپێشچونەکاندا بەشی هەبێ، پێویستە گرنگیەکی تایبەت بە چینی لاوان و گەنجان بدات و مەیدانیان بۆ فراوان بکات،پێویستە لاوان بکرێنە پێشەنگ و هێما و تواناکانیان بکرێتە دەرفەتی پێش کەوتنی زیاتر و بەو تێڕوانینە تایبەتەی هەیانە رێگە بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی کۆسپەکان خۆش بکرێ و مەیدانی خەباتی فکریی وپراکتیکیان بۆ واڵا بکرێ..
بەداخەوە لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی دڕندە و دژە مرۆڤدا، نەک تەنیا لاوان بەڵکو هەموو چینەکانی تریش لەدەست بێ مافی و چەوساندنەوە دەناڵێنن.
چینی لاوان لەو وڵاتەدا کەمترین مافیان هەیەو گەورەترین قوربانی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی ئەو رژیمە نگریسەن.
ئامارو سەرژمێرییە نێودەوڵەتیەکان سەلماندویانە کە وڵاتی ئێران دژە لاوترین وڵاتی جیهانە بەحوکمی سەرکوت و چەوساندنەوەی لاوان و تووشکردنیان بە مەواد و ئێعتیاد و سەرکووتکردنی بیرو ڕاو تواناکانیان.
لاو لە وڵاتی ئێراندا لەجێی خەریک بوون بە پێشکەوتنە ئەمڕۆییەکان و تێکنۆلۆژیا و پەروەردەی دروست، لەگەڵ ئێعتیاد و مەوادی موخەددیر و شیشەو .... هتد، رووبەڕوون.
ئەمەش پلان و بەرنامەی رژیم خۆیەتی بۆ سەرقاڵ کردنی لاوان بە مەوادەوە بۆ ئەوەی نەتوانن پێشکەوتن بەدەست بێنن و لەدژی گەندەڵی و جینایەتەکانی ئەو دەسەلاتە راپەرن و لەدژی بوەستنەوە.
لەگەڵ ئەوانەشدا هیچ هەلێکی کارکردنیان نیەو لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە بەسەریاندا دەبارێ، هیچ دەرفەتێکیان نیە بۆ بەدەستهێنانی داهات و دەرامەد و دابین کردنی حەزو داواکانیان، و ئەو ڕەوشە خەسارەکۆمەڵایەتیەکانی لەو تویژە چەن بەرانبەر کردووە.
بەردەوامی ئەو رەوشە پێمان دەڵێ کە پێویستە رێکخراوەکانی لاوان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بێنە مەیدان و زیاتر لە جاران چالاکتر و فەعال بن، بێگومان رێکخراوی لاوانی خەباتیش کە نزیکەی دەیەیەکە لەو چوارچێوەیەدا چالاکی دەکات و بەپێی توانا هەوڵی داوە و جێ پەنجەی دیارە، پێویستە بەشێوەیەکی زیاتر و جیاوازتر لە جاران لەو چوارچێوەیەدا درێژە بە کارو چالاکیەکانیان بدەن و لەپێناو رزگارکردن و دەستەبەرکردنی مافەکانی لاوانی ئازاو چەوساوەی نەتەوەکەمان هەوڵ و تێکۆشانەکانیان درێژە پێبدەن.
دووبارە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەران و تەواوی ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات دەکەین.
ئومێد دەکەین نۆهەمین ساڵیادی رێکخراوەکەتان لە کوردستانی ئێرانی ئازاد بکەنەوە.
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران 12ی بانەمەری 1398