یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هوشداری دایه‌ ڕێژیمی ئاخوندی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هوشداری دایه‌ ڕێژیمی ئاخوندی
هه‌واڵنێر ئارێز

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین شێخ خالید، هوشدرای دایه‌ ڕێژیمی ئاخوندی ئێران کە له‌سه‌ر "سیاسه‌تى لێوارى هه‌ڵدێران" به‌رده‌وام نه‌بێت

خه‌‌‌باتمیدیا: وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌حره‌‌‌ین شێخ خالید، هوشدرای دایه‌‌‌ ڕێژیمی ئاخوندی ئێران کە له‌‌‌سه‌‌‌ر "سیاسه‌‌‌تى لێوارى هه‌‌‌ڵدێران" به‌‌‌رده‌‌‌وام نه‌‌‌بێت، به‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ى داخستنى گه‌‌‌رووى هورمز ده‌‌‌کات، دوپاتیشیکرده‌‌‌وه‌‌‌، "ته‌‌‌نانه‌‌‌ت بۆ یه‌‌‌ک ڕۆژیش ڕیگه‌‌‌یان پێ ناده‌‌‌ین گه‌‌‌رووى هورمز دابخه‌‌‌ن". شێخ خالید له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنێکیدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕۆژنامه‌‌‌ى (شه‌‌‌ڕقولئه‌‌‌وسه‌‌‌ت) له‌‌‌ وەڵامدانه‌‌‌وه‌‌‌ى پرسیارێک سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ داخستنى گه‌‌‌رووى هورمز رایگەیاند، "له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ئێران ڕێگه‌‌‌ى هه‌‌‌نارده‌‌‌کردنى نه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌ى لێگیرا و سزا ئه‌‌‌مریکییه‌‌‌کانیش له‌‌‌سه‌‌‌رى توندتربوون، هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌یان کردووه‌‌‌ گه‌‌‌رووى هورمز داده‌‌‌خه‌‌‌ن، ئه‌‌‌مه‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یه‌‌‌کى ڕاشکاوى ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر هه‌‌‌موو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانى که‌‌‌نداو". وتیشی، هه‌‌‌نگاوێکى له‌‌‌و جۆره‌‌‌ هه‌‌‌ڵکشانێکى مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت بۆ یه‌‌‌ک ڕۆژیش ڕێگه‌‌‌ى داخستنى ئه‌‌‌و گه‌‌‌رووه‌‌‌ به‌‌‌ تاران ناده‌‌‌ین". وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌حرێن راشیگەیاند، "نه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا و نه‌‌‌ که‌‌‌نداوییه‌‌‌کان جه‌‌‌نگیان ناوێت، ئێران هه‌‌‌ڵه‌‌‌ى گه‌‌‌وره‌‌‌ى کرد کاتێک ده‌‌‌ستیوه‌‌‌ردایه‌‌‌ کاروبارى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و پاره‌‌‌ و چه‌‌‌ک و میلیشیاکانى بۆ ناردن". وه‌‌‌زیره‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌حرین ئه‌‌‌وه‌‌‌شى خستەڕوو، "ئه‌‌‌و دۆخه‌‌‌ى ئێستا به‌‌‌هۆى ڕێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمییه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ هاتوەته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا لێى کشاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و ڕێککه‌‌‌وتننامه‌‌‌یه‌‌‌ پرۆگرامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمییه‌‌‌که‌‌‌ى ئێرانى به‌‌‌ئامانجگرت و پرۆگرامه‌‌‌ موشه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى ئێرانیشى پشتخوێخست که‌‌‌ به‌‌‌ پله‌‌‌ى یه‌‌‌که‌‌‌م هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌کات، به‌‌‌مه‌‌‌ش هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ى سیاسه‌‌‌تى باڵاده‌‌‌ستى ئێرانى به‌‌‌سه‌‌‌ر ئێمه‌‌‌دا فه‌‌‌رامۆشکرد، چونکه‌‌‌ وه‌‌‌ک پێویست مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و پرسه‌‌‌ نه‌‌‌کرا، ده‌‌‌ستى ئێران درێژتر و درێژتر بوو، ئه‌‌‌وه‌‌‌تا ئه‌‌‌مڕۆش هه‌‌‌ڕه‌‌‌شى داخستنى گه‌‌‌رووى هورمز ده‌‌‌کات، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌زانێت که‌‌‌ داخستنى گه‌‌‌روه‌‌‌که‌‌‌ خنکاندنى خۆیه‌‌‌تى". وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌حرێن ئەوەشی وت، "ئه‌‌‌وان و هاوپه‌‌‌یمانانەکانیان ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ىەی ئێران به‌‌‌جدى وه‌‌‌رده‌‌‌گرن". جه‌‌‌ختیشى له‌‌‌وه‌‌‌ کردووه‌‌‌، وڵاته‌‌‌که‌‌‌ى و دۆست و هاوڕێکانى له‌‌‌ هاریکاریدا ده‌‌‌بن بۆ وه‌‌‌رگرتنى هه‌‌‌ڵوێستێک که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندى به‌‌‌رگریکردن بێت له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌کانیان".


5 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هوشداری دایه‌ ڕێژیمی ئاخوندی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هوشداری دایه‌ ڕێژیمی ئاخوندی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران