لە ئاکامی کردەوە و شێوەی بەڕێوەبەری وڵات بە سیستم و بەڕێوەبەری دیکتاتوری و ژێرپێنانی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و بە هێندنەگرتنی یاسا نێونەتەوەیەکان
جه‌لال خۆشکه‌لام
لە ئاکامی کردەوە و شێوەی بەڕێوەبەری وڵات بە سیستم و بەڕێوەبەری دیکتاتوری و ژێرپێنانی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و بە هێندنەگرتنی یاسا نێونەتەوەیەکان، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕێژیمی ئاخوندی ئێران و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌که‌ی به‌ره‌و لاوازی و هه‌ڵدێری نه‌مان هه‌نگاو ده‌نێ . بێگومان ووشیاری و شۆڕشگێڕی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و پێگه‌ی به‌هێزی هێزو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزۆسیۆن، ده‌ورێکی باش و کارای هه‌بووه له لاوازی پێگه‌و ده‌سه‌لاتی ڕژیم.
ئاکامی خه‌باتی درێژخایه‌ن و دڵسۆزانه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر له ئێران دا شانبه‌شانی ئه‌و پاڵه په‌ستۆیانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه نزیکه‌کانی دژ به ڕژیم و سوپایی پاسداران وەک باڵی بەهێز و پارێزەری ئەم نیزام و دەسەڵاتە ناڕەواو دژی ئینسانیه، خه‌ریکه ئامانجی ده‌بێ و دێته به‌رهه‌م.
له‌لایه‌کی تره‌وه ڕێژیم له‌ناوخۆدا لەگەڵ گه‌لێک قه‌یرانی قوڵ و چارەسەر هەڵنەگر بەرەو روویە. باڵه‌کانی ڕژیم له ناوخۆیاندا ناکۆکن و ئه‌و ناکۆکیانه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادبوون دان. ڕێژیم چی دیکه وه‌کو جاران ناتوانێ کێشه ناوخۆیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات بشارێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و کێشانه به‌چه‌شنێکن که مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کرێ باڵ و هێزە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم له بەر یەک راوەستن و ڕوبه‌ڕوی یه‌ک ببنه‌وه.
خه‌ڵکی ئێران به دڕندانەترین شێوه‌ی نامرۆڤانە که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری بێ به‌زه‌یانه‌ی ڕژیم. ئه‌وان هیچ کات نه‌یان توانی له‌سایه و سێبه‌ری ئه‌م ڕژیمه‌دا بحه‌سێنه‌وه و ژیانێکی ئارام و ئۆقرەگرتو و شایان بەرنەسەر، به‌ڵکو به‌رده‌وام بونه‌ته قوربانی ده‌سه‌ڵات و باجی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و چه‌وتی ڕژیمیش هه‌ر ئه‌وان ده‌یده‌ن. خه‌ڵکی ئێران به‌سه‌ر ده‌ورانێکی سه‌خت و دژوار‌دا هه‌نگاو ده‌نێن. ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری له‌لوتکه‌دایه. ژێرخانی ئابووری و سەرچاوەی بژێویی کۆمەڵانی خەڵک بەگشتی بەرەو تێکتەپین و داڕمان چووە و خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش و کەمداهات کەوتوونە ژێر هێڵی سووری هەژاری و لە ئێستادا ، ڕۆژ و شەویان له‌سەریەک کردۆتەوە هەتا بتوانن خۆیان لە برسیەتی ڕزگاربکەن، بەو شەرتەی شانسی ئەوەیان هەبێ نەکەونە بەر شاڵاوی دەستدرێژی و پەلاماری هێزە دڕندەو دڵڕەشەکانی رژیم و لە پێناو نان دا گیانیان بەخت نەکەن . جینایه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی به‌رامبه‌ر به زیندانیانی سیاسی و خه‌ڵکی لێقه‌وماوی ئێران به‌چه‌شنێکه که چیدیکه جیهان ناتوانێ چاوپۆشیان لێ بکات.
ناڕەزایەتیەکانی خەڵک هەتا دێت زیاتر دەبێت و خه‌ڵک شانبه‌شانی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه چڕتر کردۆته‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی جۆر به‌جۆر لە شێوەی خەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری و گەیشتن بە ماف و ژیانی سەربەرزانە و ئازادی، به‌رده‌وام له‌ناوچه‌کانی کوردستان و شاره گه‌وره‌کانی ئێران ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر پەرەدەستێنێ و خۆ دەنوێنێ. ڕێژیم به‌ته‌واوی کاریگه‌ری گه‌مارۆ جیهانیه‌کانی له‌سه‌ر دیاره و په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگیه‌تی.
حکوومەتی خوێن‌ڕێژ و شکست خواردوی ئاخوندی به‌رده‌وام خه‌ریکی کێشه دروس‌کردن و ئاژاوه نانه‌وه‌یه له جیهان و هه‌ر جاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵدایه سه‌رنجی بیروڕایی گشتی نێوخۆ و دەرەوە لەسەر بابەتە گرینگ و هەستیارەکان بە ئاقاری تردا به‌رێ، تا بتوانێ بەم کارانەی ماوەی مانەوەی دەسەڵاتەکەی درێژتر بکاتەوە.
ئه‌مریکا ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌مارۆکانی بۆ سه‌ر ئێڕان چڕتر ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ی زۆر باشی له‌سه‌ر لاوازی ڕێژیم هه‌بوه. کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌سه‌ره‌تا دا زۆر به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێز هه‌وڵیاندا به‌رپه‌رچی ئه‌مریکا بده‌نه‌وه، به‌ڵام زوو زانیان که هه‌ڕه‌شه و خۆ گیڤ کردنەوە لە بەرانبەر سزاکانی ئه‌مریکا و هاوپەمانانی ،هیچ سودێکی بۆیان نابێ ناچار په‌نایان هێنایه به‌ر ووڵاتانی تر بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریان بکه‌ن تاکو بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چه‌شنی کوریایی باکور بکه‌ونه دانوسان و ڕێکه‌وتن. له ئێستادا ڕژیم به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دا که ئه‌مریکا ڕازی بکات تا له‌گه‌ڵی ڕێکه‌وتن بکات و له‌م پێناوه‌ش دا سوود له‌هه‌موو بارودۆخێک وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی تێشکان و لاوازی ئه‌و ڕژیمه و پاشانیش کاریگه‌ریه‌کانی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له هه‌موو کات باشتر ده‌رده‌خا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه که ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی ئه‌و پشتیوانیه به هێزه‌ی که‌جاران لێی ده‌کرا له‌لایه‌ن ڕووسیا و چه‌ند ووڵاتێکی تری ناوچه‌که به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێ و هیچ کام له‌و ده‌وڵه‌تانه نایانهه‌وێ پشتیوانی له ئێران بکه‌ن و به‌هانای ئێرانه‌وه بچن.
بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد لە کوردستان وهێزەسەرانسەریە ئێرانیەکان لەم هەل مەرجە چارەنووس سازەداپێویسته زۆر به‌وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخادا بکه‌ن، به‌چه‌شنێ که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ و تواناکانیان یه‌ک بخه‌ن له پێناو ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و ڕزگار کردنی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران له‌ژێر ده‌ستی زوڵم و سته‌م. ڕوخانی ڕژیم ده‌بێته زامنی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و په‌رله‌مانی له ئێران دا، چونکه ئه‌مه خواست و ئامانجی لایه‌نه شۆرشگێڕ و کاریگه‌ره‌کانی به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی ئۆپزیسێۆنه‌و له‌لایه‌کی تروه خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران و کوردستان جارێکی دیکه به‌نیزام و سیستمێکی لەچه‌شنی ئەم نیزام ودەسەڵاتە ڕازی نابن و بۆ هه‌تاهەتایه نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه و له‌گۆڕ ده‌نێن.