جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئامریکا، رۆژی دوشەممە 16ی بانەمەر، لە راگەیەنراوێکدا ووتی: لە وەڵامی کۆمەڵێک لە نیشانەکانی کێشە و سەرئێشە و دووبارەبونەوە
جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئامریکا، رۆژی دوشەممە 16ی بانەمەر، لە راگەیەنراوێکدا ووتی: لە وەڵامی کۆمەڵێک لە نیشانەکانی کێشە و سەرئێشە و دووبارەبونەوەی هەڕەشەکان، ئامریکا گروپی زەربەتی کەشتی فرۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن و هێزێکی تایبەتی فرۆکەی شەڕکەر، بۆ فەرماندەیی ناوەندی ناوچەکە دەنێرێ بۆ ئەوەی پەیامێکی جیددی بدات بە رژیمی ئاخوندی بۆ ئەوەی تێبگەن کە هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئامریکا یا هاوپەیمانەکانی، لەگەڵ هێزێکی بێ ئەمان بەرەوروو دەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی، ئێمە نامانهەوێ شەر لەگەڵ رژیمدا بکەین، بەڵام ئێمە بەشێوەیەکی تەواو ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە وەڵامی هەر هێرشێکی سپای پاسداران یان هێزی رێکخراو لەلایەن رژیمەوە بدەینەوە.