مێرمنداڵێکی خەڵکی شارۆچکەی رەبەت سەر بە سەردەشت خۆی کوشت.
رۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سارۆچکەی رەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی
مێرمنداڵێکی خەڵکی شارۆچکەی رەبەت سەر بە سەردەشت خۆی کوشت.
رۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سارۆچکەی رەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی ”مێهران جەوانمەردی“کوڕی عەلی خۆی کوشت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاندووە کە مێهران بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لە گەڵ باوکی بە چەک خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە سەرەتای ساڵی ٢٠ ١٩وە واتە ماوەی ٤ مانگ، لانیکەم ٢٥ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ خۆیان کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٦ کچ و ٩ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ خۆیان کوشتووە. ١٩ کەسیان بە هۆی کیشەی خێزانی و ٤ کەسیان بە هۆی هەژارییەوە خۆیان کوشتووە. هۆکاری خۆکوشتنی ٢ کەسیشیان نادیارە.
زۆرترین خۆکوشتنی منداڵان لە شاری مەریوان تۆمار کراوە کە ٥ حاڵەت بووە، ٤ کەسیان کچ بوون.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
ئیلام: ٤ حاڵەت (١ کوڕ و ٣ کچ).
کرماشان: ٥ حاڵەت (٢ کوڕ و ٣ کچ).
سنە: ١٠ حاڵەت (٣ کوڕ و ٧ کچ).
ئورمیە: ٦ حاڵەت (٣ کوڕ و ٣ کچ).