زەریف هەڕەشەی لە ئورووپا کردو ووتی سەری کیسەکە شل بکەنەوە .
سەرۆکی ناوەندی سەرمایەگوزاری ژووری بازرگانی تاران ووتی: ئینستێکس بەبێ هاوکاری ئورووپا بەکەڵک نایا.
زەریف هەڕەشەی لە ئورووپا کردو ووتی سەری کیسەکە شل بکەنەوە .
سەرۆکی ناوەندی سەرمایەگوزاری ژووری بازرگانی تاران ووتی: ئینستێکس بەبێ هاوکاری ئورووپا بەکەڵک نایا.
ناوبراو ووتی : رێوشوێنی بازرگانی ئێران و ئورووپا بەشێوەیەکە کە هەموو جۆرە بازرگانێک پێویستی بەهاوکاری بانکێکە کە بتوانێ گواستنەوەی ماڵی بۆ هەموو دانوستانێک بکات کە ئینستێکس، بۆخۆی ناتوانێ بە بێ هاوکاری بانکێکی ئوروپایی گواستنەوەی پوڵی و بانکی بۆدانوستانەکانی خۆی بکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی گەمارۆکانەوە هیچ بانکێک حازر نیە بازرگانیمان لەگەڵ بکات .
وەزیری دەرەوەی رژیمی ئاخوندی لە وتووێژێکدا لەگەڵ لوبلاگ ووتی: ئوروپا تەنیا بە دە لەسەدی بەڵێنەکانی پێبەندە ،بەڵام وا خۆی دەردەخات کە سەداسەدی بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە .
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست نوسیویەتی: هەڕەشەکانی زەریف لە ئوروپا بە جیددی وەرناگیرێ و تاران بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بە هاوکاری ئوروپایە.
فاینانشیاڵ تایمز هەوڵدان بۆ دەوردانی گەمارۆکانی بێ ئاکام زانی و نوسی: هەر دامەزراوەیەک کە لە ئامریکا خاوەن دارایی بێ یان لانیکەم سیستەمی بە پێی دولار بێ لەگەڵ یەک بژاردە روبەروە ،یان لەگەڵ ئێران دانوستان بکات یان ئامریکا هەموو داراییەکانی رادەگرێت