لەماوەی رۆژی رابردوودا ژنێک و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز خۆیان کوشت.
لەماوەی رۆژی رابردوودا ژنێک و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز خۆیان کوشت.
رۆژی هەینی ٢٠ ی بانەمەڕ، ژنێکی لاوی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە ناوی ”مینا رەزایی“ تەمەن ٢٢ ساڵ خۆی کوشت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاندووە کە، مینا خێزاندار بووە و بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، هاووڵاتیەکی تر بەناوی ”حەسەن مەحموودی“ تەمەن 38 ساڵەی خەڵکی سەقز، خۆی کوشتووە.
حەسەن مەحموودی بە هۆی هەژاری و بەرزبوونەوەی کرێی خانووەکەی خۆی کوشتووە.