فواد جەعفەری
لاوان وەک کۆڵەکە و داینامۆی گۆرانکاریەکانن لە هەر وڵاتێکدا و گرنگیدان بەو چینە گرنگیدانە بە داهاتووی هەر وڵاتێک و بە پێچەوانەشەوە کەم بایەخ گرتنی ل
فواد جەعفەری
لاوان وەک کۆڵەکە و داینامۆی گۆرانکاریەکانن لە هەر وڵاتێکدا و گرنگیدان بەو چینە گرنگیدانە بە داهاتووی هەر وڵاتێک و بە پێچەوانەشەوە کەم بایەخ گرتنی لاوان دواکەوتوویی و لایەنی نگەتیڤی دەبێت بۆ هەر وڵاتێک.
لێرەدا پێویستە سەرەتا ئاورێک لە دۆخی لاوان لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بدەینەوە تاکوو بۆمان دەرکەوێت دەسەڵاتی داگیرکەری زاڵ بەسەر ئێران و کوردستاندا چەندە لە بەهرە و هێزی لاوان تۆقاوە و چ سیاسەتگەلێکی دوژمنکارانەی بەرانبەر ئەم چینە رووناکبیر و پر لە وزەیەی کۆمەڵگای گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی بتوانێت پەرە بە دەسەڵات و مانەوەی خۆی بدات.ئەی لە وەها هەلومەرجێکدا ئەرکی لاوان چیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو سیاسەتە سەرکوتگەرانە و لاوان چۆن دەتوانن خۆیان و کۆمەڵگاش لەو دۆخە نالەبارە نەجات بدەن؟
وەک هەموان دەزانین هەر لەسەرەتای دەست بەسەرداگرتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی پاشایەتی و هاتنە سەر کاری مەلاکان لە ئێران، خوێندنەوەێکی دوورو درێژیان هەبوو بۆ هەڵوێست و وزەی لاوان و لەو کاتەوە تا بە ئەمرۆ لە هیچ سیاسەتێکی دوژمنکارانە دژ بە لاوان خۆیان نەبواردووە و هەر دەم یاسا و رێساێکی دژە مرۆڤانەیان پەیرەو کردووە وەک، لە سەرەتاوە گۆرینی پەیرەو و پرۆگرامی خوێندن لە بابەتی زانستیانەوە بۆ بابەتگەلێکی ئایینی سەر بە بەرژەوەندی خۆیان و هەوڵدان بۆ هەرچی داخراوترکردنی فەزای زانستگاکان و دەستبەسەرداگرتنی چینی رۆشنفکر و لاوی کۆمەڵگا لە ژێر ناوی جۆراوجۆر وەک، بەسیجی خویندکاری، بەسیجی چالاک و دەیان سیاسەتیتری لەو چەشنە. ٠۸ەمانە جگە لەو سیاسەتە کۆمەڵایەتیانە بوو کە هەوڵیاندا لە نێو لاواندا بە جیاوازیدانان لە نێوانی کچان و کوران و پەرەسەندنی دەیان دیاردەی نەشیاوی کۆمەڵایەتی کە رۆژ لە دوای رۆژ بە سیاسەت و بەرنامە پەرەیان پێداوە وەک، دیاردەی ئێعتیاد، گەندەڵی، فەساد و...... چەندین و چەند دیاردەی ناشیرین و قێزەونی تر کە بە داخەوە تا بە ئەمرۆ کاریگەری خۆی لەسەر تاکی کۆمەڵگا داناوە و ئاکامەکەشی دەیان دیاردەی وەک، خۆکوژی، خەمۆکی، کوشتن بە بیانووی جۆراوجۆر و راکردنی مێشکەکانی لێکەوتووەتەوە.
هەموو ئەمانە و دەیان سیاسەتی تری لەو چەشنە کە بە مەبەستی بێ هیوا کردنی کۆمەڵگا و لاوان لە لایەن رژێمەوە پەیرەو کراوە، سەلمێنەری ئەو راستیەن کە رژێمی زاڵ بەسەر ئێراندا چەندە ترسی هەیە و هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەر تاکوو پێش بە پێشکەوتنی چینی لاوی کۆمەڵگا بگرێت و لە دونیای دەورووبەری خۆیان بێبەشیان بکات.
کە وابوو بە خوێندنەوەی هەلومەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست و گیرۆدە بوونی دەسەڵات بە دەیان کێشەی سیاسی و ئابووری و ناکۆکی لە ناو خودی باڵەکانی رژێم دەبینین، ئەرکی لاو وەک چینی پێشکەوتوو و گۆرانخوازی کۆمەڵگا لە ٠۸ێستادا لە هەموو کات گرنگترە و لاوان لەم قۆناغە هەستیارەدا کە دەسەڵاتی پێدا تێدەپەرێت و ئاسۆی کۆتایی هاتن بە تەمەنی پر لە جینایەت و شەرەنگێزی نزیک بووەتەوە لە هەموو کات قورسترە و دەبێت بە ئەرکی راستەقینەی خۆیان لە حاست وریاکردنەوەی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی دەنگی مافخوازی خۆیان غافڵ نەبن.
لە کوردستانیش کە بە درێژایی مێژووی ئەو دەسەڵاتە وەک مۆڵگەێکی سەربازی و ئەمنیەتی چاوی لێ کراوە و بە پێی زۆربەی ئامارە فەرمی و نافەرمیەکان لە رووی ٠۸ابووری، کۆمەڵایەتی و کێشە دروستکراوەکانی رژێم لەسەرووی هەموو پارێزگاکانی ئێرانە، وەک دەبینین رێژەی بێکاری لەم ساڵدا لە ناوچە کوردنشینەکان زیاتر لە سی لە سەدە و هەڵاوسان لە پەنجا لە سەد نزیک بووەتەوە، رێژەی خۆکوشتن لە ناو گەنجان لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە نزیک بووەتەوە لە سەد کەس کە پەنجاو چوار کەسیان ژنانن، ئەمە تەنیا گۆشەێک لەو راپۆرتانەیە کە تواندراوە دەستی پێ بگات و بڵاو بکرێتەوە و جگە لە کوشتنی ژنان کە لەم دوو مانگەی بەهاردا بە رادەێکی زۆر زیادی کردووە و بووەتە هۆی نیگەرانی و دڵەراوکێی چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان.
ئەرکی لاوان و رێکخراوەکان لە ئێستادا چیە؟
هەر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و دژە مرۆیی کە ئەزانێت تەمەنی لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و هیچ ئاسۆێکی روون لە بەرانبەر خۆیدا نابینێت، بە هەموو شێوەێک هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و ترس و تۆقان دەدات بەو هیوایەی کە رزگاری بێت لەو تەنگژەی کە پێیدا تێدەپەرێت. بەس خەڵکی ئێمە و بە تایبەت لاوان وەک دەڵێن زۆر دەمێکە ئاو لە سەریان سەررێژ بووە و چیتر ئەو سیاسەتە گڵاوانە ناتوانێت پێش بە دەنگی حەقخوازانەی لاوان و خەڵکی وەزاڵەهاتوو بگرێت و تەنیا پێویستە چاونەترسانە وەک رابردوو لەبەرانبەر ئەو سیاسەتانە بوەستنەوە و دڵنیابن کە رۆژی رزگاری بە هیممەت و کۆششی ئەوان لە هەر کات نزیکترە و مێژووش بە چاوێکی پۆزەتیف دەور و نەقشیان دەنەخشێنێت و چیتر نابێت لە هەرەشە و گورەشە بێ بنەماکانی رژێمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی سڵ بکەینەوە و دەست لە ناو دەستی یەکتر بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگاێکی ئینسانی کە هەموو مرۆڤێک مافی خۆی تیا ببینێتەوە، تێبکۆشین
بە هیوای هاوکاری و یەکدەنگی هەمووان بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی نگریسی رژێمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی
24ی بانەمەری 1398