دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە نوێترین قسەیدا لە بارەی رژیمی ئاخوندیەوە ووتی: خەریکی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە نوێترین قسەیدا لە بارەی رژیمی ئاخوندیەوە ووتی: خەریکی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە.
بەپێی راپۆرتی دەنگی ئامریکا، دۆناڵد تڕامپ رۆژی دوشەممە 23ی بانەمەڕ، لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیری مەجارستان، وەڵامی چەند پرسیاری میدیاکارانی دایەوە، و لەپێوەند بە رژیمی ئاخوندی گووتی: دەبێت ببینین کە چی روو دەدات، ئەگەر ئەوان کارێک بکەن، ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەکەن و زەبرێکی خراپیشیان لێ دەکەوێ.
ئەمە تازەترین بۆچوونەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە هاوکات لەگەڵ سەفەری لەناکاوی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ برۆکسل، بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا.
رۆیتەرز لەو بارەوە نوسی: مایک پەمپێئۆ، رۆژی دوشەممە، ناوەڕۆکی هەڕەشەکانی رژیمی ئێرانی پێشکەش بە بەرپرسانی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور-ناتۆ کرد.
لە لایێکی دیکەوە برایان هۆک،نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ئاماژەی بە هێندێک وردەکاری دیدارەکەی نێوان پەمپێئۆ و وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا کرد، و بەتایبەتی ووتی کە رژیمی ئاخوندی ماوەی چل ساڵە توندوتیژی هەناردە دەکات، ئیتر بەسە، ئەوان تەنیا زمانی فشار دەزانن