پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپەرینی سەرانسەریی لە دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی باشترین بژاردە

راپەرینی سەرانسەریی لە دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی باشترین بژاردە

کامیل نورانی فەرد
ماوەی 4 دەیەیە بە زەبری سەرکووت و جینایەت دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان باڵی کشاندووە بەسەر وەڵاتی ئێران و لەماوەی ئەو ساڵانە زیانی قەرەبوو نەکراوەی

کامیل نورانی فەرد

ماوەی 4 دەیەیە بە زەبری سەرکووت و جینایەت دەسەڵاتی رەشی ئاخوندان باڵی کشاندووە بەسەر وەڵاتی ئێران و لەماوەی ئەو ساڵانە زیانی قەرەبوو نەکراوەی بە هەموو پێکهاتە و بەش و رەهەندەکانی کۆمەڵگای ئێران گەیاندوە، و هاوکات بە هۆی زێدەخوازییەکانی دەسەڵات لە ئاستی دەرەوە، پانتاییەکی گەورەی لە ئاژاوە و بشێویی و ترۆریست پەروەری دروست کردووە کە ناوچەکە و جیهانیشی بەو کێشانە سەرقاڵ کردووە.
جینایەت و تاڵان و دزی و سەرکووت لە ئاستی ناوخۆ و سەرەرۆیی و شەرەئەنگێزییە بەردەوامەکان لە ئاستی دەرەوە مەشروعیەتی نیزامی ئاخوندی بەتەواوی لە هەردوو ئاستی ناوخو و دەرەوە ستاندۆتەوە و تا دێ‌ فشارە دەرەکی و ناوخۆییەکان بۆسەر دەسەڵاتدارانی ئێران تەنگتر دەبێتەوەو ویستی نەمان و گۆڕینی دەسەڵات بە روونی خۆی نیشان دەدا، ئەوەش بە شێوەێکە کە نەک تەنیا ویستێکی گشتیە بەڵکو بۆتە زەرورەتێک بە ئامانجی کەم کردنەوەی خەسارەت و زیانەکان بۆ دەوروبەر و بەرگرتن لە تەوژمی ئالۆزی و شەرئەنگێزی زیاتر.
لەماوەی ئەو 4 دەیە فشارە جیهانیەکان بۆ سەر رژیم وەک پێویست نەبوون، بەڵام لەدوای قۆناغی ئاشکرابوونی بەرنامەی شاراوەی ناوکەیی رژیمی ئێران لەلایەن شۆرای میللی موقاومەتی ئێران، قۆناغێکی نوێ لە فشارەکان دەستیان پێکرد و لەماوەی ئەو سالانەدا زۆرهێنانەکان بۆ سەر رژیم بەرز و نزمی بە خۆیەوە بینیوە. ئەوەی ئێستا دەیبینین لوتکەی فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر رژیمی ئێرانەو بە ئارایشی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەلو مەرجەکە ئەوەندە هەستیارە کە بچووکترین هەڵەی رژیم هێرشی توندی نیزامی بەدواوە دەبێ.
هاوکات لەگەڵ ئەو دۆخەدا ئەوەی جێگەی سەرنجە،هەل و مەرجەکە لە ئاستی ناوخۆش دا بۆ دەسەڵاتداران هەستیار و جێگەی مەترسیە، ناسەقامگیری دۆخی ئابووری بە هۆی گەمارۆکان،دزی و گەندەڵی و هەروەها سیاسەتە هەڵەکانی ئاخوندان بە رێژەیێک کارەساتبارە کە بوونە هۆکاری شۆڕشێک کە بە شۆڕشی برسیەکان ناوەزد کراو زۆربەی شارەکانی ئێران بوو بە مەیدانی خۆپیشاندان و شوعاری نوێ کە سەرجەم پێکهاتەی ئاخوندانی کردۆتە ئامانج و داوای نەمانی دەسەڵاتی تێدا بەرز کرایەوە .
هاوکات بوونی ئەو فشارانە لە ئاستی نێو خۆ و لە ئاستی دەرەوە دەرفەتێکی زێرینی خوڵقاندووە بۆ وەدیهێنانی خەونی چەندین ساڵەی رووخانی دیکتاتۆری لە وەڵاتی ئێران و کۆتایی هێنان بە رۆژە رەشی و نەهامەتی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ملهوری رژیمی ئاخوندی .
ئەوەی جێگەی بایەخە هەڵبژاردنی رێگەێکی کەم تێچووتر بۆ وەدیهێنانی ئەو ئاڵوگۆرەیە کە بێ گومان ئەو رێگەیە گۆرینی دەسەڵات لە رێگەی خۆپیشاندان و نارەزایەتی لەلایەن گەلانی ئێرانەوە لە ئێستادا دەرفەتێکی زێرینە بۆ وەدیهێنانی ئالوگۆری قووڵ و بنەڕەتی و رووخانی دیکتاتۆریەتی فاشیستی دینی و ئەگەر خەڵکی وەزاڵەهاتوو برژێنە سەر شەقام، هەم بە خێرایی لە ئاستی نێونەتەوەیی دەبێتە جێگەی پشتیوانی و سەرەنجی بیرورای گشتی نێودەوڵەتی و هەمیش پێش بە زیانی ماددی و مرۆیی لە ئاکامی شەڕی نیزامی دەگیرێ‌ و پرۆسەی سەقامگیریی وەڵات خێرایی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ‌ و ئەگەری پاڵپشتی سیاسی نێونەتەوەیی لەراپەرینی خەڵکی ئێرانیش بوونی دەبێ.
بێگومان بژاردەی راپەرینی گشتی نێوخۆیی بژاردەیێکی یەکلایکەرەوە دەبێ و مەجالی خواردنەوەی جامی ژەهر و تەسلیم بوون بە مەرجەکانی ئەمریکا و لە ئاکامدا هێشتنەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی بۆ ماوەێکی تر و لە ئاکامی سات وسەودایەکی ئابووری و سیاسی ناهێلێتەوە.
ئەمرۆ ئەرک و بەرپرسیارەتی گەورە لەسەر شانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و دینی و ئیتنیکیەکانە کە لە رێگەی رژانە سەرشەقامەکان و بەرز کردنەوەی هاواری ئازادیخوازیان و تەقینەوەی رقی پەنگخواردووی چەندین ساڵەیان کۆتایی بە حوکمی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی بێنن و ئەو دەسەڵاتە لاواز و تەریک کەوتووە بۆ هەمیشە بە لادابێنن.


5 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپەرینی سەرانسەریی لە دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی باشترین بژاردە

راپەرینی سەرانسەریی لە دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی باشترین بژاردە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران