__- لە هەر ١٠ ٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن
__ چوار زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ لە سیپ٠Žدارە دران
__ کۆنفرانسی بەڕێوەبەریی سەرچاوەکانی ئاو لە سنە دەستی پێکرد
__ حوکمی ئیعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی نادادپەروەرانە وەسف کرا
__ کرانەوەی سنوورەکان لە ئاکامی نارەزایەتی خەلکی شارەکانی مەریوان، بانە و سەردەشت
__ زیندانیێکی سیاسی کورد کەوتە بەر لێدان و سوکایەتی بەرپرسانی زیندان
__ داعش بە ناوی بازرگانییەوە چهکداری زیاتر دەنێرێتە ئهوروپا
لە هەر ١٠ ٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن
لە هەر ١٠ ٠ هەزار کەسلە شاری کرماشان کە هەوڵی خۆکوژی دەدەن، ٨ کەسیان کۆتایی بە ژیانیان دەێنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری کۆمەڵایەتی بێهزیستی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە شاری کرماشان لە هەر ١٠ ٠ هەزار کەس ٨ کەس هەوڵەکانیان بۆ خۆکوشتن بە ئەنجام دەگات. بە وتەی سیاوەش سلێمانی هەوڵی خۆکوژی پیاوان بە نیسبەت ژنان زیاتر و بەپێی ئامارەکان ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوەکان لەو شارە لە ژنان زیاترە. ئەو بەرپرسە کۆمەڵایەتییە لە درێژەدا ئەوەشی خستە ڕوو، پاش ناوەندی پارێزگای کرماشان، شارەکانی شائاباد، سەرپێڵ زەهاو، گیلانغەرب بە هۆی فەرهەنگ و دەمارگرژی بوونیان، زۆرترین ئاماری خۆکوژیان هەیە. ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لە تەڵاقی لە ئێران کرد و گوتی: ئێستا ڕێژەی تەڵاق لە ئێران، یەک لە بەرانبەر چوار پێکهێنانی ژیانی هاوبەشە، بەڵام لە شاری کرماشان ئەو ڕێژەییە یەک لە سێیە.
چوار زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ لە سیپ٠Žدارە دران
چوار زیندانیی کورد لەلایەن بەرپرسانی قەزایی_ئەمنیەتییەوە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئیعدام کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،سەر لە بیانی دوێنی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە زیندانی "دەریای" شاری ورمێ حوکمی چوار زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی"مەجید مورادی، ئەحمەڕ موحی، عەلیرەزا ساریان و مەنسوور ڕازیانی بەڕێوە برا. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەیی ئەم هەواڵە، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو چوار زیندانییە کوردەی بە" تاوانی ماددەی سڕکەر" ڕاگەیاندووە.
کۆنفرانسی بەڕێوەبەریی سەرچاوەکانی ئاو لە سنە دەستی پێکرد
زانستگەی کوردستان لە سنە خانەخوێی شەشەمین کۆنفرانسی سەراسەری بەڕێوەبەریی سەرچاوەکانی ئاو لە ئێراندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ئێمڕۆوە کۆنفرانسێکی سێ ڕۆژە لەمەڕ دۆخی بەڕێوەبەریی ئاو و ئیکۆلۆژی زەوین بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە ٢٠ توێژەر و لێپرسراوی دەوڵەتی لە سەر ئەو بیاڤە قسە و باس دەکەن. پێوەندیی ئیکۆلۆژی سووڕانی ئاو لەگەڵ نەگۆڕی سەرزەمینی، تەوەری بنەڕەتی کۆنفڕانسەکەیە. جێگری وەزیری وزە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا ڕایگەیاند: بنەمای زانستیی وڵات لە بەڕێوەبەریی ئاودا بەهێزە بەڵام پێوەندی نێوان زانست و کردەوە، لاوازە. ڕەحیم مەیدانی لە درێژەدا، بەرنامە و کاری جێبەجێکراو لە ڕابردووی بە بێبەریبوون لە بەردەوامیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە قەڵەم دا. زۆرێک لە بەرپرسانی حکوومەت وەکوو وەزیری وزەی دەوڵەتی ڕووحانی، دۆخی سەرچاوە ئاوییەکانی وڵات بە "قەیرانی جیددی" ناوزەد دەکەن.بەڕێوەبەری زانستیی کۆنفرانسی سنە باسی لە پێشکەشکردنی ٢٢٦ وتار بە شێوەی پۆستر و دواندەری کرد و وتی: زۆرێک لە ناوەندە زانستییەکان، توێژینەوەکان، ڕێکخراوە جێبەجێکارەکان و شیرکەتە ڕاوێژکارییەکان بە ناردنی وتار، بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکەن.
حوکمی ئیعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی نادادپەروەرانە وەسف کرا
فەیسبووکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا وێنە و ناونێشانەی زیندانییەکی سیاسی کوردی بڵاو کردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو فەیسبووکی فارسی بە باڵوێزخانە مەجازی تاران لە "کەسایەتەیە ئێرانییەکان" ئاماژەی بە زیندانیکردنی نادادپەروەرانەی حەبیبوڵڵا لەتیفی کرد. ئەو فەیسبووکە کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئامریکا بڵاودەکاتەوە، دووبارە وێنەیەکی لەو هاووڵاتییە کوردە، لەگەڵ ڕێکەوتی دەستبەسەر کردنی و تۆمەت و حوکمەکەی بڵاوکردەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە نێوەڕاستی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٠ ی هەتاوی هەوڵی وەڕێخستنی ئەو باڵوێزخانە ئینترنتیەیدا، کە زۆرتر بۆ گەیاندنی هەواڵ بە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئێران بووە. هەر چەند ناوبانگی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵە بە هەڵە و "بێ لایەن" نووسراوە، بەڵام لەگەڵ پێشوازیەکی بێ وێنەی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرەوڕوو بووتەوە.ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە مانگی پووشپەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرپەرەستی دادوەر بابایی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای چالاکی خویندکاری_سیاسیەوە بە ئیعدام حوکم درا.
کرانەوەی سنوورەکان لە ئاکامی نارەزایەتی خەلکی شارەکانی مەریوان، بانە و سەردەشت
کاسبکاران و دوکاندارانی شارەکانی بانە، مەریوان و سەردەشت لەمەر داخستنی سنوورەکان مانیان گرت و دووکانەکانیان داخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە شارەکانی بانە، مەریوان و سەردەشت خەڵکی نارازی لەمەر داخستنی سنوورەکان و برینی سەرچاوەی بژێوی زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچانە، دەستیان دایە مانگرتن و کۆبوونەوەی نارەزایەتی و رایانگەیاند کە تاکوو سنوورەکان نەکرێتەوە دووکانەکانیان ناکەنەوە و لە نارەزایەتیەکانی خۆیان بەردەوام دەبن. بە پێی ئەم راپۆرتە، نارەزایەتی خەڵکی ئەو شارنەی کوردستان ئاکامی هەبوو و رژێمی ئاخوندی ناچار کرد کە سسنوورەکان بکاتەوە. جێگەی باسە کە دوێنی سنوورەکانی مکەریوان کرانەوە و بریارە ئەمرۆش سنوورەکانی بانە و سەردەشت بکرێنەوە.
زیندانیێکی سیاسی کورد کەوتە بەر لێدان و سوکایەتی بەرپرسانی زیندان
بەرپرسانی زیندانی ورمێ، زیندانیێکی سیاسی کوردیان دایە بەر لێدان و سوکایەتی پێکردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کەماڵ حەسەن رەمەزان، زیندانی سیاسی کورد کە لە ساڵی 93وە لە زیندانی ورمێ راگیراوە لە لایەن مەئموران و بەرپرسانی زیندانەوە سوکایەتی پێ کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، کەمال حەسەن رەمەزان بە هۆی لێدانی بەرپرسانی زیندانەوە گیرۆدەی برینی زۆر لە مل و لووتی خۆی بووە و بۆ ژوری تاکەکەسی گواستویانەتەوە. جێگەی باسە کە ئەم زیندانیە سیاسیە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە کە لە پووشپەری ساڵی 93، هاورێ لەگەڵ چەند شارۆمەندیتر لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستبەسەر کرا و دوای چەند مانگ مانەوە لە ژورە تاکەکەسیەکانی سوپا و ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
داعش بە ناوی بازرگانییەوە چهکداری زیاتر دەنێرێتە ئهوروپا
پاش تەقینەوەکانی پاریس و بەلجیکا، وڵاتانی ئەوروپا سنورەکانیان توندتر کردووە کەچی داعش بە ڤیزای بازرگانی ژمارەی چەکدارەکانی لە ئەوروپا زیاتر کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دهسهڵاتدارانی بهلجیکا رایدەگەیەنن که داعش چهکدارانی خۆی دهنێرێته ئهوروپا تا لهوێ تهقینهوه بکهن، وتهبێژی سهنتهری قهیرانهکانی بەلجیکا رایگەیاند بهپێی بهڵگهکان داعش چهکدارهکانی ناردووەته ئهوروپا و بهلجیکا، بۆیه تاوهکو ئێستا ئاستی بنبڕکردنی تیرۆری له پلهی سێدایه ( له ساڵی 2006 حکومهتی بهریتانیا بهرامبهر چالاکیهکانی تیرۆرستان پێنج ئاستی داناوه). لە لایەکیترەوە سهرۆکی دهزگای ئاسایشی یهکێتی ئهوروپا رایگهیاندووه که ئهوان ناتوانن دڵنیایی تەواو بدەنە خەڵک تاکو ههموو ههموو گومانلێکراوانی هێرشهکانی پاریس و بهلجیکا دهستگیر نهکرێن.بهڵام رۆب واینرایت، سهرۆکی ئاژانسی یاسایی یۆرۆپۆڵ دهڵیت، لهبهرئهوهی دهزگای ههواڵگری وێنهیهکی پهرتهوازهی ههیه لهوهی کێ تێوهگڵاوه و ئێستا له کوێن ، بهگوومانم که خانهکانیتری چهکداری جارێکیتر هێرش بکهنه سهر ئهوروپا.