رۆژی سێ شەممە 24ی بانەمەڕی 1398، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ، خوشکە شنۆ شەرێعەتپەنا نوێنەری کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری کرد لە
رۆژی سێ شەممە 24ی بانەمەڕی 1398، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ، خوشکە شنۆ شەرێعەتپەنا نوێنەری کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری کرد لە سمینارێکدا لەژێر ناوی "چۆن ئەتوانین لە باری مافی مرۆڤ یارمەتی کوردانی تورکیە، سوریە، عێراق و ئێران بکەین".
ئەو سمینارە کە بە هەوڵی پارتی ناوبراو رێکخرا و لە پارڵمانی نۆروێژ بەرێوەچوو، تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و سازمانە کوردستانیەکان، ژمارەیەک کەسایەتی سەربەخۆی کورد لە نۆروێژ و چەندین پارڵمانتێر و کەسایەتی نۆروێژی بەشداریان کرد.
لە سمینارەکەدا بەرێزان عەبدوڵا حیجاب، بەهار فەیزوڵا و خاتوو هەندرێن نەزیر لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی سیاسیەکانی نەتەوەی کورد لەو وڵاتانە وتەیان پێشکەش کرد.