بابەشێخ حوسەینی:هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم هەلومەرجەدا بۆ خەڵکی کوردستان و تێکرای عێراق گرینگە..
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی!
سڵاو و ڕێز.
بە بۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تان پێشکەش دەکەم. هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم هەلومەرجەدا بۆ خەڵکی کوردستان و تێکرای عێراق گرینگەو دەبێتە هۆی ئارامی و سەقامگیری ودامەزراویی سیاسی.
دڵنیام بەڕێزت لە ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێم سەرکەوتو دەبی و بە پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی حکومەتی هەرێم، کوردستان ئاوەدان و دامەزراوتر دەبێ.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارهم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی