خه‌باتمیدیا: یه‌کێک له جه‌لاده‌کانی ڕژیم محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ڕژیم و سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی تاران، به شێوه‌یه‌کی پلان....
خه‌باتمیدیا: یه‌کێک له جه‌لاده‌کانی ڕژیم محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ڕژیم و سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی تاران، به شێوه‌یه‌کی پلان بۆ دارێژڕاو له ئه‌نجامی به‌رکه‌وته‌ی سه‌رانی ڕژیم و ناکۆکی ناوخۆیی باڵه‌کانی ڕژیم، یه‌ک له هاوسه‌ره‌کانی خۆی به‌ناوی میترا ئوستاد، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌کی سه‌عدابادی باکووری تاران، به ده‌ستڕێژی گولـله کوشت. به‌پێێ سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانی ناوخۆیی ڕژیم، خێزانی محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی یه‌کێک له‌و که‌سانه بوه که له‌گه‌ڵ باڵی سه‌ر به خاته‌می کاری کردوه.
ئه‌و جه‌لاده‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاندوه که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و خراوه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه و زانیهریهکانی گواستراوه‌ته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی و ڕایگه‌یاند که میترای خێزانی په‌یوه‌ندی هه‌بوه به که‌سانێک که له‌ناو ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی ڕژیم دا کاریان کردوه. ئه‌و جه‌لاده‌ی ڕژیم به‌ئازادی له میدیاوه قسه ده‌کاو له‌لایه‌ن باڵێکی ڕژیمه‌وه به‌ڕه‌سمی پشتیوانی لێ ده‌کرێ و هه‌وڵ ده‌رێ که هۆکاری ئه‌و تاوانه بۆ خودی خێزانی ئه‌و جه‌لاده بگێڕنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک تاوانی قێزێونی ئه‌و جه‌لاده په‌رده‌پۆش که‌ن.