دوای تێپەربوونی نزیکی بە دە رۆژ لە گیرانی زارا محەممەدی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
دوای تێپەربوونی نزیکی بە دە رۆژ لە گیرانی زارا محەممەدی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی زارا لەو بارەوە رایگەیاندووە، کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەکمان لەسەر چارەنووسی دەست نەکەوتووە و هەموو هەوڵەکانمان لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەم باباتەیش ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.
لەلایەکی دیکەوە چالاکانی مەدەنی کوردستان بە رێکخستنی کەمپەینێک، داوای ئازادی زارایان کردووە .
چالاکانی مەدەنی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هەوڵی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی زارا محەممەدی ، رایانگەیاندووە لە ئەگەری ئازادنەکردنی ناوبراو، هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
هەواڵدەری هەنگاو: زارا محەممەدی رۆژی پێنجشەممەی حەوتوی رابردوو هاوکات لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی نۆژین بە ناوەکانی ئیدریس مینبەری و رێبوار مینبەری، گیراون. ئیدریس و رێبوار مینبەری رۆژی شەممە بە دانانی بارمتە ئازاد کران، بەڵام چارەنووسی زارا تا ئێستا نادیارە.