راوێژکاری ئەمنیەتی میللی کۆشکی سپی لە کاردانەوەی هەندێک قسەی هەڕەشە ئامێزی پاسدار خامنەی ووتی:ئەگەر رژیمی ئێران گومانی لە ئیرادەی ئێمە هەبێت هەڵەیێکی زۆر گەورە
راوێژکاری ئەمنیەتی میللی کۆشکی سپی لە کاردانەوەی هەندێک قسەی هەڕەشە ئامێزی پاسدار خامنەی ووتی:ئەگەر رژیمی ئێران گومانی لە ئیرادەی ئێمە هەبێت هەڵەیێکی زۆر گەورە دەکات.
بە پێی هەواڵی سایتی ناشناڵ ئیمارات، جان بۆڵتن ووتی: هەنگاوی نیزامی ئێمه لە خەلیجی فارس لەبەر ئەوەنیە کە خوازیاری شەڕین، بەڵکوو راستیەکەی ئەوەیە کە ئێمە لەشەر دور دەکەوینەوە و خوازیاری نین.
ناوبراو ووتی: لەسەردەمی دەسەڵاتی ئۆبامادا، رژیمی ئێران وای دەزانی ئامریکا لە گیرفانی دایە بۆیە لێمان نەدەترسا، بەڵام ئێستا دەبێت نیگەران بن کە ئەگەر هەنگاوێکی خراپ هەڵبگرن،دەبێت بەهاکەی بدەن.
مەلاکان لە حاڵی نوقم بوونن/سەفەر بۆ دڵی قەیران.
سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژێک پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هاوتا فەڕانسیەکەی خۆی لە پەراوێزی مەراسمی حەفتاو پێنجەمین ساڵڕۆژی دابەزینی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نۆرماندی،ئیشارەی بە رژیمی مەلاکان کردو ووتی:حکومەتی تیرۆریستی ئێران له ئەنجامی گەمارۆکان لە حاڵی نقوم بوون دایە.
تڕامپ ووتی:کاتێک دو ساڵ ونیو پێش ئێستا بووم بە سەرۆک کۆمار،ئەوان حکومەتێکی بەڕاست تیرۆریستی بوون و ئێستاش هەن،بەڵام ئێستا وەزعیەتی ئەوان زۆر خراپە...خەریکن شکست دەهێنن،هەر چەندە من شتێکی وەهام ناوێت....سەرۆک کۆماری ئەمریکا ووتی:گەمارۆکانی سەر ڕژیم کاریگەرو ئەنجامی باشی بووە، بەڵام ئێمە دەتوانین بە خێراترین شێوە وەزعی ئەم وەڵاتە بگۆڕین.
ناوبراو ووتی:لەوە دەچێ دەیانەوێ گفت و گۆ بکەن.