پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان

په‌یامی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 12 ی ئۆگۆست ، رۆژی جیهانی لاوان پیرۆزبایی خۆی پێشکەش دەکات بە هەموو لاوانی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشی کوردستان و ئێران و هیوادارین بە لە ناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی مافی خەڵکی ئێران و چینی لاوان بە تایبەتی دەستەبەر ببێت.
لاوانی ئازادیخوازی کوردستان ،ڕۆژی جیهانی لاوان بیرۆکەی کۆمەڵێک لاوی وڵاتی ئۆتریشە و لە ساڵی 1991 کۆڕی جیهانی لاوان داوایکرد ڕۆژەکە رابگەیەنرێت و دوای هەشت ساڵ لە 1999 دا 12 ئۆگۆست بە فەرمی وەک رۆژی جیهانی لاوان دیاریکرا و ئەمەش رۆژێکی مێژوویی بوو ...

 لاوانی تێکۆشەری ریزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 12 ی ئۆگۆست ، رۆژی جیهانی لاوان پیرۆزبایی خۆی پێشکەش دەکات بە هەموو لاوانی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشی کوردستان و ئێران و هیوادارین بە لە ناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی مافی خەڵکی ئێران و چینی لاوان بە تایبەتی دەستەبەر ببێت.

لاوانی ئازادیخوازی کوردستان ،ڕۆژی جیهانی لاوان بیرۆکەی کۆمەڵێک لاوی وڵاتی ئۆتریشە و لە ساڵی 1991 کۆڕی جیهانی لاوان داوایکرد ڕۆژەکە رابگەیەنرێت و دوای هەشت ساڵ لە 1999 دا 12 ئۆگۆست بە فەرمی وەک رۆژی جیهانی لاوان دیاریکرا و ئەمەش رۆژێکی مێژوویی بوو بۆ گشت لاوانی جیهان. 

لاوان لە گشت وڵاتانی دونیا هێزی لە بن نەهاتوون و چینێکی گرینگ و هەڵسووڕی کۆمەڵگاکەیانن و داینەمۆ و وزەی گەڕان و بەردەوام بوونی ژیانن ، بەڵام بەداخەوە لە کوردستانی ئێران بە هۆی سیاسەتە دواکەوتووەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی دژ بە لاوان زۆربەی لاوان بە لاڕێدا دەبرێن و ئاسمیلە دەکرێن و رژێم بە سیاسەتە چەپەلەکانی خۆی هەوڵی لەبار بردنی ئەو وزە و پوتانسیلە لەبن نەهاتووەی گۆران لە ناو کۆمەڵگا دەدا. لە کوردستان و ئێران بە هەزاران لاوان گیرۆدەی ئیعتیاد و فەساد و بێکاری و هەلاوسانی ئابووری و دەیان نەهامەتی دیکە بوونەتەوە.. . ، رێکخراوی لاوان لە بڕوایەدایە بە بێ لە ناوچوونی رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەستەمە لاوان بگەنە مافەکانیان. 

رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران جارێکی تر پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرجەم لاوانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکات و داواکاری یەکڕیزی و یەک دەنگین لە گشت رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ گەیشتن بە مافەکانمان و هیوادارین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم یادە لە خاک و نیشتمانی خۆمان بکەینەوە.

رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

دەستەی بەرێوەبەری

12ی ئۆگۆستی 2015


9 ساڵ و 3 مانگ و 8 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان

په‌یامی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران