ژنێکی گەنجی خەڵکی ئیلام خۆی کوشتووە و ژنێکی دیکە لە ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.
ژنێکی گەنجی خەڵکی ئیلام خۆی کوشتووە و ژنێکی دیکە لە ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.
رۆژی سێشەممە 21 ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٢٥ساڵ بەناوی زارا شەریفی، بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە و لەرێگەی خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 20ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵان لە گەڕەکی مەیسەمی ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە بە ناوی “عەلی” کوژراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: عەلی بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە، ژنەکەی و کوڕە تەمەن ١٧ساڵانەکەی خۆی بە چەک کووشتووە و دوای چەند کاتژمێریک خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.