یه‌ک شه‌مه‌ 

17 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری بانە و سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بو

 لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری بانە و سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە گوندی زەڵێی بانە تەقەیان لە کاسبکارێک بەناوی محەممەد حوسێن نژاد، تەمەن 33 ساڵ، کوری عوسمان کردووە و لە ناو باخەکەی خۆیدا کوشتوویانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە رایگەیاندووە کە محەممەد خاوەن بار بووە و هێزەکانی سپای پاسداران لە ناو باخەکەی خۆیدا دوای ئەوەی بێڕێزییان پێکردووە، داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە مەودای چەند مەتری کوشتوویانە.
محەممەد خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی سێشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و کۆلبەرێک بەناوی عەبداللە، خەڵکی ئاوایی بوبانیەی سەردەشت، بریندار کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاندووە کە عەبداللە بە دوو فیشەک پێکراوە و یەکێک لە فیشەکەکان بەر گورچیلەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ‌گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی خدر لە کاتی هەڵاتن دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە هەڵدێرێک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.


5 ساڵ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران