لە دواى داخستنی سنوورەکانەوە له لایهن دهسهلاتدارانى رژیمى ئاخوندیهوه، فشارێکی لە رادەبەدەر بۆ سهر کۆڵبهران و کاسبکاران به تایبهت و خەڵکی کوردستان به گشتى دروست بووه، کە به هۆى ئهو فشاره بهرفراوانه، ماوەی چەند رۆژێکه خەڵکی شارەکانی مهریوان، بانە، سەردەشت، پیرانشار دەستیان دایه خۆپیشاندان و نارەزایەتی و دووکان و بازارەکانیان داخست و رایانگەیاند کە تاکوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت...
خەڵکی بەشەرەف و تێکۆشەری کوردستان!
لە دواى داخستنی سنوورەکانەوە له لایهن دهسهلاتدارانى رژیمى ئاخوندیهوه، فشارێکی لە رادەبەدەر بۆ سهر کۆڵبهران و کاسبکاران به تایبهت و خەڵکی کوردستان به گشتى دروست بووه، کە به هۆى ئهو فشاره بهرفراوانه، ماوەی چەند رۆژێکه خەڵکی شارەکانی مهریوان، بانە، سەردەشت، پیرانشار دەستیان دایه خۆپیشاندان و نارەزایەتی و دووکان و بازارەکانیان داخست و رایانگەیاند کە تاکوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت دەست لە مانگرتن هەڵناگرن. ئەو کردەوەیەی رژیم لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ئێران لە باری ئابوورییەوە دارماوە و فشاری تاقەت پرۆکێنی گەمارۆکان برستی لە خەڵک بە تێکرا و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بریوە.
شاراوە نییە کە ماوەی 36 ساڵە رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی لە رێگەی جۆراوجۆر فشار بۆ سەر خەڵکی کوردستان دێنێ و یەکێک لە رەهەندەکانی بردنە پێشەوەی ئەو سیاسەتە لە رێگەی بەهەژار هێشتنەوەی خەڵکی کوردستان بەرێوە دەچێ ، له کاتێکدا کوردستان یهکێک له دەوڵەمەندترین ناوچەکانى ئێرانه. دهسهلاتدارانى رژیم چهندین ساڵە سیاسەتى برسى کردن و بیکار کردنى خهڵکى کوردستان پەیرەوە دەکهن، که له تازهترین ههنگاوى دوژمنانهیاندا، به داخستنی سنوورەکان بۆ ماوەێکی دوردرێژە فشارەکانیان بۆ سەر خەڵکی هەژار چەند بەرانبەر کردوە.
ئهو فشارو سهرکووتانه ناڕەزایەتی و دەنگ هەڵبڕینی خەڵکی وەزاڵەهاتووى به دواى خۆیدا هێناوه، ناڕزایهتیهکانى خهڵک به ڕادهیهک بهربلاوه که رژیم ناچار بووە هەنگاوێک لەو پیلانە دژە خەڵکیە پاشەکشە بکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بە شێوەی کاتی سنوورەکان بکاتە. سهرهراى پاشهکشهى کاتى رژیم، بهلام خەڵکی نارازیی لەو شارانە بەو بڕیارە رازی نین و داوای کرانەوەی یەکجاریی سنوورەکان دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە بریاری بەردەوامی نارەزایەتیەکانیان داوە. لەگەڵ ئەوەی مایەی خۆشحالیە لە ئاکامی یەکدەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رژیم پاشەکشەی پێکراوە، کە ئەوە نیشانەی ئەوەیە خەباتى جەماوەری هەنگاوێک بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە، بەلام وەک بڕیاردراوە بەردەوام بوون لە سەر ناڕەزایەتی و مانگرتن بۆ پاشەکشەی زیاتری رژیم پێویستە تا ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو رژێمە لەو سیاسەتەیان پاشگەز دەبنەوەو لە دوای ئەو یەک مانگەش کارکردنی خەڵک لە سنوورەکان بەردەوام دەبێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای شەرمەزار کردنی دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لە پێوەند بە فشارە بەردەوامەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان، درود دهنێرى بۆ خهڵکى کوردستان و پیرۆزباییان بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە پێشکهش دهکاو پشتیوانی خۆى لە هەموو ناڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژ بە سیاسەتەکانی رژێمی دژە کوردی ئێران دەردهردهبرێ.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
کومتیەى ناوەندى
2ى بانەمەڕى 1395