لەماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی خەڵکی پیرانشار خۆی سووتاند، و کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقزیش خۆی لەدار دا.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی خەڵکی پیرانشار خۆی سووتاند، و کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقزیش خۆی لەدار دا.
رۆژی دووشەممە ٢٧ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”رووناک گوڵایی“ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاند کە، رووناک ژنی دووهەمی کەسێک بە ناوی ”محەممەد خڕنۆک“ بووە و بە هۆی کێشە و دەمەقاڵە لە گەڵ ناوبراوو دوو حەفتە پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەوکاتەوە هەتا دوێنێ لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاودێریی پزیشکی بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە، رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز کە تەمەنی ١٣ ساڵ بووە بە ناوی ”دڵنیا تاهیری“ بە هۆی هەڵسووکەوتی نەشیاوی زڕدایکی خۆی هەڵواسیوە و گیانی داوە.