پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خه‌بات: ئه‌و هێزه‌ی هه‌رگیز له‌بن نایه‌

سازمانی خه‌بات: ئه‌و هێزه‌ی هه‌رگیز له‌بن نایه‌
ئارێز خه‌بات

سازمانی خه‌بات وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن پێگه‌ی دیارو ڕه‌سه‌نی کوردستانی ئێران، ماوه‌ی نزیک له‌ ٤٠  ساڵه‌ خه‌بات و تێکۆشانی ئاشکرای دژی ڕژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌ لە....

ئارێز خه‌‌‌بات

سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک هێزێکی خاوه‌‌‌ن پێگه‌‌‌ی دیارو ڕه‌‌‌سه‌‌‌نی کوردستانی ئێران، ماوه‌‌‌ی نزیک له‌‌‌ ٤٠  ساڵه‌‌‌ خه‌‌‌بات و تێکۆشانی ئاشکرای دژی ڕژیمی ویلایه‌‌‌تی فه‌‌‌قیه‌‌‌ لە ئێران درێژه‌‌‌ پێداوه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ وێڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌شێوه‌‌‌ی ئاشکراو نهێنی دژی هه‌‌‌ر دوژمن و داگیرکه‌‌‌رێک وێستاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ دژی کورد و مافه‌‌‌کانی له‌‌‌ باقی به‌‌‌شه‌‌‌کانی تری کوردستان ڕاوه‌‌‌ستابێ و کوردی چه‌‌‌وساندبێته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌م پێناوه‌‌‌ش دا خاوه‌‌‌نی چه‌‌‌ندان شه‌‌‌هید و داستانی قاره‌‌‌مانی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یه‌‌‌.

سازمانی خه‌‌‌بات هێزێکی خاوه‌‌‌ن بڕیار و چاونه‌‌‌ترس بوه‌‌‌ و به‌‌‌ ئاشکرا هه‌‌‌ڵوێست و به‌‌‌رنامه‌‌‌کانی خۆی بڵاوکردۆته‌‌‌وه‌‌‌ و پێداگری له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت و بۆچونه‌‌‌کانی کردوه‌‌‌. ستراتیژ و پێناسه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک هێزێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی له‌‌‌سه‌‌‌ر چوارچێوه‌‌‌ی مافی دیاری کردنی چارەنووس دارێژراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌و مافه‌‌‌ به‌‌‌ حه‌‌‌قی ڕه‌‌‌وای کورد ده‌‌‌زانێ و خه‌‌‌باتی بۆ ده‌‌‌کا. سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌پاڵ مافی چاره‌‌‌ی خۆنووسین دا، بۆ قۆناغی ئێستای گەلی کورد خودموختاری وه‌‌‌ک هه‌‌‌نگاوێکی گرنگ و شیاو چاو لێ ده‌‌‌کا و پێی وایه‌‌‌ که‌‌‌ گه‌‌‌لی کوردستان له چوارچێوه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی دیموکرات و سیکولار و پاڕلمانی له‌‌‌ ئێران دا ده‌‌‌توانێ به‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م مافه‌‌‌کانی خۆی بگا، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ بۆ دامه‌‌‌زراندنی ئه‌‌‌و سیستمه‌‌‌ دیموکرات و سیکولاره‌‌‌ له‌‌‌ ئێراندا به‌‌‌مافی خۆی ده‌‌‌زانێ، له‌‌‌ پێناوی دادپه‌‌‌روه‌‌‌ری و مافی یه‌‌‌کسان له‌‌‌ ئێران دا، به‌‌‌چه‌‌‌شنێ که‌‌‌ تاک و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان خاوه‌‌‌ن ماف و بڕیار بن، شانبه‌‌‌شانی باقی هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی تری ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی و کوردستانی خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌شیان هه‌‌‌بێ له‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌ی دیموکراسیخوازی و ئازادی دا و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش وه‌‌‌ک بنه‌‌‌مایه‌‌‌کی گرنگ چاو لێ ده‌‌‌کا و پێی وایه‌‌‌ تاکه‌‌‌ ڕێگاش ڕووخان و له‌‌‌ناوچوونی ئه‌‌‌م نیزامه‌‌‌ نه‌‌‌گریس و دیکتاتۆره‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ ئێران حوکمی ناڕه‌‌‌وا ده‌‌‌کا.

سازمانی خه‌‌‌بات بەدوای دروشمی بریقه‌‌‌دار و ناوا‌قعیدا ناگه‌‌‌ڕێ و پێی وایه‌‌‌ که‌‌‌ لایەنە بەشدارەکان لە بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران دا، ده‌‌‌بێ هه‌‌‌م برا وهه‌‌‌میش هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌ر و دڵسۆزی یه‌‌‌ک بن و له‌‌‌و پێناوه‌‌‌ش دا تێکۆشان و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌شیان هه‌‌‌بێ. سازمانی خه‌‌‌بات هیچ هێزو لایه‌‌‌نێک به‌‌‌ براگه‌‌‌وره‌‌‌ نازانێ و پێی وایه‌‌‌ که‌‌‌ کوردستان جێگه‌‌‌ی هه‌‌‌موو ئازادیخوازێکی کوردە لە پێناو ڕزگاری نەتەوە و نیشتمان دا. هه‌‌‌م ئێستا و هه‌‌‌میش مێژوو ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌سه‌‌‌لمێنی که‌‌‌ کوردستان هه‌‌‌میشه‌‌‌ به‌‌‌ فره‌‌‌ ڕه‌‌‌نگی و فره‌‌‌ ده‌‌‌نگی ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ و هیچ هێزو لایه‌‌‌نێک بۆی نیه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌وڵ بدا بۆ سکوتکردن و بێده‌‌‌نگی و کاڵکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ڕه‌‌‌نگ و ده‌‌‌نگه‌‌‌ جیاوازانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ناو کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌مان دا هه‌‌‌ن. بێگومان کورد له‌‌‌و جۆره‌‌‌ فکرو بۆچونه‌‌‌ کلاسیک و شکست خواردوه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ ناو هه‌‌‌ندێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌کان دا هه‌‌‌یه‌‌‌، زه‌‌‌ره‌‌‌دی زۆری کردوه‌‌‌. هه‌‌‌تا برایه‌‌‌تی و ته‌‌‌بایی نێوانمان بپارێزین و دۆست و هاوخه‌‌‌بات بین، زیاتر ده‌‌‌توانین دۆزی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌رینه‌‌‌ پێشێ و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌کانی به‌‌‌ره‌‌‌و ڕزگاریمان خێراتر ده‌‌‌که‌‌‌ین. به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ر نا ته‌‌‌بایی و گرفتێک ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی په‌‌‌رته‌‌‌وازه‌‌‌یی زیاتر و دورکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌مان له‌‌‌و ئامانجه‌‌‌ ئه‌‌‌ساسیه‌‌‌یی که‌‌‌ هه‌‌‌موومان خه‌‌‌باتی بۆ ده‌‌‌که‌‌‌ین.

 سازمانی خه‌‌‌بات هێزی دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری به‌‌‌ره‌‌‌و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌شه‌‌‌ و مێژووش ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌یی سه‌‌‌لماندوه‌‌‌ که‌‌‌ هیچ هه‌‌‌وڵ و خه‌‌‌باتێکی هاوبه‌‌‌ش بێ به‌‌‌شداری سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌ر ناگرێ. چونکه‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات هێزێکی ڕه‌‌‌سه‌‌‌نی مه‌‌‌یدانی کوردایه‌‌‌تیه‌‌‌ و خاوه‌‌‌ن ئیراده‌‌‌ و نفوزی خۆیه‌‌‌تی له‌‌‌ناو کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکدا. هۆکارێکی تر ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ر به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌کی واقعی کوردانه‌‌‌ ده‌‌‌ڕوا و زوو دورده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌و خه‌‌‌تێک که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌مای واقعی ئه‌‌‌مڕۆ پێک نایه‌‌‌ و ده‌‌‌بێته‌‌‌ کۆسپی به‌‌‌رده‌‌‌م کار و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌ش. هه‌‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش هه‌‌‌ر جارێک هه‌‌‌ر هه‌‌‌وڵێک درابێ بێ سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌ری نه‌‌‌گرتوه‌‌‌، و هه‌‌‌ر هه‌‌‌ولێکیش که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات نه‌‌‌زه‌‌‌ری له‌‌‌سه‌‌‌ر دابێ ئسوڵی و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتو بوه‌‌‌، به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رده‌‌‌وام.

سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت و کاری هاوبه‌‌‌ش دا سیاسه‌‌‌تی بانێکه‌‌‌و دوو هه‌‌‌وای نه‌‌‌بوه‌‌‌ و ناشی بێت. هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌بۆته‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمان و دۆستی لایه‌‌‌نێک دژی لایه‌‌‌نێکی دیکه‌‌‌. ئه‌‌‌وکات دیموکراته‌‌‌کان چه‌‌‌ندین جار هه‌‌‌وڵیان دا، بۆ کاری له‌‌‌و شێوه‌‌‌ هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌به‌‌‌رێک، کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌کانیش به‌‌‌هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌، به‌‌‌چه‌‌‌شنێ حزبی کومونیست ئێستاشی له‌‌‌ گەڵ بێ شه‌‌‌ڕێکی تەبلیغاتی ناڕه‌‌‌وایان لە دژی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌سپێکرد، به‌‌‌ڵام بۆ جارێکیش سازمانی خه‌‌‌بات جوابی نه‌‌‌داونه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتیش دا هیچ کات هه‌‌‌وڵی نه‌‌‌داوه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی ئه‌‌‌وان نه‌‌‌بیسترێ، یاخود له‌‌‌سه‌‌‌ر حیسابی کپکردنی ده‌‌‌نگی ئه‌‌‌وان سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێز و لایه‌‌‌نی دیکه‌‌‌ هاوکاری بکا. بێگومان ڕووی ئه‌‌‌و ڕاستیانه‌‌‌ش بۆ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک ده‌‌‌رکه‌‌‌وت.

سازمانی خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ی که‌‌‌ هه‌‌‌رگیز له‌‌‌بن نایه‌‌‌، به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌نوێبونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌ و مه‌‌‌شخه‌‌‌ڵی شۆڕش و ئازادی نیشتمانی به‌‌‌ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌موو ساتێکی مێژووی پڕه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌روه‌‌‌ری.


5 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خه‌بات: ئه‌و هێزه‌ی هه‌رگیز له‌بن نایه‌

سازمانی خه‌بات: ئه‌و هێزه‌ی هه‌رگیز له‌بن نایه‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران