کوردستانی ئێران، دووه‌مین به‌شی گه‌وره‌ی کوردستانی گه‌وره و خاوه‌نی یه‌که‌مین کۆماری کوردستانه له مێژووی کوردا که توانیبێتی، خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی و...
ئارێز خه‌بات
کوردستانی ئێران، دووه‌مین به‌شی گه‌وره‌ی کوردستانی گه‌وره و خاوه‌نی یه‌که‌مین کۆماری کوردستانه له مێژووی کوردا که توانیبێتی، خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی و حکومڕانی خۆی بێ و هێزی به‌رگری و پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنێ. کوردستانی ئێران، ئه‌و جێگه‌و په‌ناگا و سه‌نگه‌ره قایمه‌یه، که به درێژایی مێژوو بۆ ئازادیخوازانی ئێران و عێراق و کوردستان به‌کارهاتوه و بۆته بناغه و گۆڕه‌پانی ئازادیخوازان و ڕاپه‌ڕیوان له دژی دیکتاتۆر و داگیرکه‌رانی ناوچه‌که. به‌درێژایی مێژووی کوردستان، کوردی کوردستانی ئێران به‌سه‌ر و ماڵ و گیان، هه‌وڵیان داوه پارێزگاری له مافه‌کانیان بکه‌ن و دژی دیکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی پاشایه‌تی و ویلایه‌تی فه‌قیه خه‌باتیان کردوه و تێکۆشاون. ئه‌وان له‌هه‌ر شوێنێ کورد لێی قه‌ومابێ و تووشی نه‌هامه‌تی کرابێ به‌دڵ و به‌گیان به‌هانایانه‌وه چوون و داڵده‌یان داون.
کوردی کوردستانی ئێران هه‌موو کاتێک ئاماده‌ی خه‌بات و قوربانی دانه له پێناو ئازادی. هیچ کات ئه‌م گه‌له له پێناو مافه‌کانی بێده‌نگ نه‌بوه و هه‌میشه ئاماده‌بوه بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات و هاتنه ئارای زه‌مینه‌یه‌کی باشتر له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمنان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئاخوندان و داگه‌یرکه‌رانی کوردستان دا.
بێگومان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان، که ڕێبه‌ر و پێشه‌نگی ئه‌م خه‌باته‌یان به‌ده‌سته، ده‌بێ له‌جاران زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیاری زیاتر بکه‌ن و له‌هه‌ندێ هێما و باس و بنه‌مایی خه‌یاڵی و ناواقعی بێنه ده‌ره‌وه و له‌ژێر سایه و چه‌ترێکی واتادار و هۆشمه‌ندانه‌دا پێکه‌وه کۆببنه‌وه، تا ببنه خاوه‌ن به‌رنامه و پێناسه‌یه‌کی گشگیر و هاوسه‌نگ و مانادار بۆ سیاسه‌ت و خه‌باتکردن له پێناوی ئازادی دا.
هیچ هێز و لایه‌نێکی کوردستانی ئێران ناتوانێ به‌ته‌نیا ببێته شۆڕه‌سواری ئه‌م مه‌یدانه فراوانه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه سه‌رده‌م و واقع ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ که ده‌بێ هه‌موومان وزه و توانا‌مان کۆکه‌ینه‌وه و به‌ره و یه‌ک گوتاری سیاسی هه‌نگاو بنێن. هه‌نگاونانێک که به‌رهه‌مداربێ و ببێته جێگه‌ی هومێد و هیوایی هه‌موو لایه‌ک.
دروشمی ئازادی کوردستان و ئێران و ڕوخانی ڕژیم و هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تێکی دیموکڕات و سیکولار له‌ئێران دا، با بۆمان ببێته به‌ردی بناغه‌ی خه‌بات و کاری هاوبه‌ش، که له‌وێدا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه هه‌م بگات به‌ئازادی و هه‌میش سه‌رجه‌م ماف و داواکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌ک میلله‌تێکی چه‌وساوه و تینوو به‌ئازادی بۆ ده‌سته‌به‌ربکرێ و کوردستان بکه‌ینه ناوه‌ندی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌که.
بێگومان هه‌ندێ هێزی کۆن و نوێ، له‌پێناو ده‌رکه‌وتن و زه‌ق بوونه‌وه‌ی خۆیان، که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تێک که خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ناکا. سیاسه‌تێک که نه‌ک خۆیانی تێدا دوو به‌ره کردۆته‌وه، به‌ڵکو بۆته کۆسپێکی گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگا و کاره هاوبه‌شانه‌ی که تاکو ئێستا هه‌وڵیان بۆ دراوه. بێگومان ده‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی و به‌ده‌نی ئه‌و حیزبانه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بتوانین هه‌وڵ بده‌ین که کار له‌سه‌ر پێناسه هاوبه‌شه‌کانمان بکه‌ین و ئه‌و جۆره ڕوانگانه‌ش له‌خۆمان دورخه‌ینه‌وه که پێیان وایه، ڕژیمی دیکتاتۆر و جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێ مافی کورد بدا و ئێمه‌ش له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه‌دا ده‌توانین به ئامانج و ئازادیه‌کانمان بگه‌ین. ئه‌م جۆره ڕوانگانه هیچ خزمه‌تێک به کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی ناکا و به درێژایی مێژووش زیانی لێ داوین.
ئه‌دره‌سی چاره‌سه‌ری پرسی کورد لای ئه‌و هێزانه‌یه، که خاوه‌ن ئیراده و جه‌ماوه‌رن له کوردستانی ئێران و، تێد‌ه‌کۆشن بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و ئه‌و دروشمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاڵ ناکه‌نه‌وه و شه‌رمنانه باسی لێ ناکه‌ن. ئه‌دره‌سی چاره‌سه‌ری پرسی کورد لای ئه‌و هێزانه‌یه که باوه‌ڕیان به خه‌بات و کاری هاوبه‌شی برایانه هه‌یه و له‌و پێناوه‌ش دا هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوێست و ئامانجێکی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و دروشمه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا.
سازمانی خه‌بات ئه‌و هێزه‌یه که خاوه‌نی ئه‌م ڕێگه و ئه‌دره‌سه‌یه و له ژێر ڕوانگه و ڕۆشنایی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش هه‌موومان ده‌توانین که خەڵک ئەرکدار بکەین‌و هەوڵ بدەین بە ئاوەڵاکردنی مەیدانی خەباتمان.