زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، تا ئێستا لە زیندانەکانی رژیمدا بەسەر دەبات.
زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، تا ئێستا لە زیندانەکانی رژیمدا بەسەر دەبات.
دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ لە گیرانی زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی شاری سنە، هەنووکە بە شێوەی نایاسایی و بە بێ روون کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی دەستبەسەرە.
زارا محەمەدی، رۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردان،دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی رێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی رێبوار مینبەری و ئیدریس مینبەری گیرابوون کە دوای چوار رۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا پاش مانگێک هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.
زارا محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠ ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی وتۆتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی وەژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو رێکخراوە، وەکوو سەرۆکی رێکخراو هەڵبژێردراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.