رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 2ى بانەمەڕى 1395 شاندێکى حیزبەکانى کوردستانى ئێران لەگەڵ هەیئەتێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆبوونەوە. هەیئەتێک پێکهاتوو لە هەر کام لەلایەنەکانى (سازمانی خه‌باتی کوردستان،
رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 2ى بانەمەڕى 1395 شاندێکى حیزبەکانى کوردستانى ئێران لەگەڵ هەیئەتێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆبوونەوە. هەیئەتێک پێکهاتوو لە هەر کام لەلایەنەکانى (سازمانی خه‌باتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستان، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان) لەگەڵ هەیئەتێکى مەکتەبی سیاسی و پێ،ەندییەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان پێکهاتوو لە بەرێز کاک سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و بەرێز کاک ئیکرام عه‌لی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه کوردستانییه‌کان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کان لە بارەگاى مەکتەبی سیاسی ynk لە سلێمانى کۆبوونەوە.
لەو دیدارە دا چەندین تەوەر باس و ئاڵوگۆرى بیروراى لەسەر کرا. وێراى باس کردن لەسەر دوایین رەوش و رووداوەکانى پێوەندیدار بە هەرێمى کوردستان ، بارودۆخى پەنابەرانى کوردستانى ئێران لە هەرێمى کوردستان قسەى لەسەر کرا و نوێنەرى هەر کام لە حیزبەکان بە وردى تیشکیان خستە سەر بارودۆخى خۆیان و خەڵکى کوردستانى ئێران لە هەرێم و کێشەکانى پەنابەرانیان خستە روو. جێگەى باسە بەرێز کاک فوئاد جەعفەرى نوێنەرى پێوەندیی سلێمانى سازمانى خەبات لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدارى کرد و لەناو باسەکاندا بە وردى کێشە و کۆسپەکانى بەردەم هاوەلاتیانى رۆژهەڵاتى کوردستانى لە هەرێمى کوردستان باس کرد.
له‌وڕووه‌وه لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان په‌ناگه‌یه‌کی ئارامه بۆ کوردانی به‌شه‌کانی تری کوردستان و ئه‌وان لێره میوان نین به‌ڵکو له‌نیشتمانی خۆیاندان. راشیگه‌یاند: ئه‌مجۆره کۆبوونه‌وانه به‌گرنگ ده‌زانین بۆ زانینی تێڕوانین و بۆچوونی یه‌کتری له‌باره‌ی بارودۆخه‌کانه‌وه.