سیناتۆرێکی پلەبەرزی ئامریکایی ووتی: سەرۆک کۆماری ئامریکا خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران نیە، بەڵام ئەگەر ئێران حەزی لەشەڕە، لە ئێستاوە بزانن دۆڕانی سەخت چاوەڕێیانە .
سیناتۆرێکی پلەبەرزی ئامریکایی ووتی: سەرۆک کۆماری ئامریکا خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران نیە، بەڵام ئەگەر ئێران حەزی لەشەڕە، لە ئێستاوە بزانن دۆڕانی سەخت چاوەڕێیانە .
سیناتۆر لیندزی گراهام لە وتووێژ لەگەڵ فاکس نیوز،کۆماری ئاخوندی وەک حکومەتێکی شەیتانی ناوبرد و ووتی: رژیمی ئاخوندەکان دوژمنی مرۆڤایەتیە و دوژمنێکی یاخیە، و هاوکات لە ژێر فشار و ئازارێکی زۆر دایەو دەیهەوێ ئێمە تاقی بکاتەوە .
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە رژیمی ئاخوندی بە لێدانی پێهبادی ئێمە هەڵەیەکی گەورەی کرد، لەلایەکی دیکەوە سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی، لەگەڵ شی کردنەوەی هۆکاری کشانەوەی لە بڕیاری خۆی لە چرکەکانی کۆتایدا، پیلانی هێرش بۆ سەر سێ بنکەی سپای پاسدارانی راگرت و ووتی: من حەزم لە شەڕنیە و هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم تا لە روودانی شەڕ بەرگری بکەم، بەڵام ئەگەر شەڕ روو بدات، ئاکامێکی روخێنەری دەبێت .