مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئامریکا لە پێوەند بە گەمارۆکانی سەر وەلی فەقێی دواکەوتوو و بەرپرسەکانی سپای پاسداران ووتی: سەرۆک کۆمار گەمارۆی کوشندەی لەدژی رژیم خستۆت
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئامریکا لە پێوەند بە گەمارۆکانی سەر وەلی فەقێی دواکەوتوو و بەرپرسەکانی سپای پاسداران ووتی: سەرۆک کۆمار گەمارۆی کوشندەی لەدژی رژیم خستۆتە کار.
ناوبراو ووتی، لەکاتێکدا ئەوان بەردەوامی دەدەن بە دابینکردنی لایەنی ماڵی و پشتیوانیەکانیان لە ترۆریسم، و بەدوای دەست راگەیشتنن لە هەموو ناوچەکەدا، ئێمە رێگەیان پێ نادەین دەستیان بگاتە چەک و چۆڵی ئەتۆمی و لەبەرانبەر هەرەشەکانیاندا بۆسەر ئامریکا و هاوپەیمانەکانمان بێدەنگ نابین.
لەلایەکی دیکەوە جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی ووتی: بەردەوامی بە زۆرترین فشار ئەدەین لەدژی رژیمی ئاخوندی.
ناوبراو لەپێوەند بە گەمارۆکانی وڵاتەکەی بۆسەر رژیم ووتی، سەرۆک کۆمار روونی کردۆتەوە کە ئێمە لەبەرانبەر هەنگاوە شەرئەنگێزیەکانی رژیم لەدژی ئامریکا و هاوپەیمانەکانمان بێدەنگ نابین.
ئێمە بەردەوامین لەسەر فشاری زۆرتر لەسەر رژیم تا ئەوکاتەی کە دەست هەڵدەگرێ لە پشتیوانی کردنی ترۆریزم و بەردەوامبوون لەسەر دەست راگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.
لەلایەکی دیکەوە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەپێوەند بە تازەترین گەمارۆکان بۆ سەر رژیم و گەمارۆکانی رۆژی دووشەممە 3ی پووشپەر، لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی: کۆشکی سپی فەرمانێکی عەمەلی دەرکرد کە دەفتەری خامنەیی گەمارۆدا و گەمارۆی زیاتری لەدژی کەسانی پێوەندیدار بەوانەوە رێپێدا.
ئەمەش بەشێکە لە هەڵمەتی زۆرترین فشاری ئامریکا لەدژی رژیمی ئاخوندی.
ناوبراو لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بە نوێترین کردەوە شەرئەنگێزیەکانی رژیم کردووە لەوانە، خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئامریکا و هێرشی سەر کەشتیەکانی دەریای عەممان...