مارک ئەسپر، سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیەکگرتوەکان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەندامی ناتۆ چۆتە بڕوکسێل، دەڵێØ› نیازی هەیە لەبارەی کاردانەوەکا
مارک ئەسپر، سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیەکگرتوەکان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەندامی ناتۆ چۆتە بڕوکسێل، دەڵێØ› نیازی هەیە لەبارەی کاردانەوەکانی ئێران و دروست کردنی هاوپەیمانیەتیێک لە دژی رژیم،لەگەڵ هاوتاکانی خۆی ووتوێژ بکات. مارک ئەسپر، رێکەوتی 4ی پوشپەڕ،بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە نیازی وایە هاوپەیمانیەتیێکی گەورەتر لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندی دروست بکات تا بتوانێت بیانهێنێتە سەر مێزی وتوێژ لەگەڵ واشنگتۆن.
ناوبراو دەڵێت ئەو گرژیانەی کە پێشتر لە ناوچەکە روویداوە تەنیا لەبەرانبەر ئامریکادا نەبووە، بەڵکو ئەوە کێشەیەکە بەرۆکی بە دیموکراسی جیهانی و ناوچەیی گرتووە.
سەفەری ناوبراو بۆ بێلژیک و وتوێژ لە بارەی ئێرانەوە، لە حاڵێک دایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان گەمارۆی نوێی لەدژی رێبەری رژیم و سەرکردەکانی سپای پاسداران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەپاندووە.
گەمارۆ نوێیەکان لەدوای خستنە خوارەوەی پێهبادی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن ئێرانەوە جێ بە جێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی سێشەممە 4ی پوشپەر،لە حیسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی کە هەر هێرشێکی دوبارەی ئێران لەگەڵ کاردانەوەیێکی زۆر توندی ئامریکا بەرەوروو دەبێتەوە و لە هەندێک شوێندا یانی لەبەین چوونی بەتەواوی رژیم.