لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە رۆژی هەینی ٣١ جۆزەردانەوە هەتا رۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩، لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
کۆڵبەران و کاسبکاران (٤ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٣ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
لە ماوەی ئەو حەوتویەدا کۆڵبەرێک لە شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٢ کۆڵبەری دیکەش لە سنوورەکانی بانە و هەورامان بریندار کراون. هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی پێبژاردنی ٨٠ ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٧ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا ١٣ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ٤ هاووڵاتیش لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ ، کامیاران، بۆکان، سەڵماس و شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون. دوو بەندکراویش دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراون.
هەروەها چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و بانە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٨ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن (٤ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا چوار کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا ژنێک لە شاری سنە، دوو مێر منداڵ لە مەهاباد و ئیلام و دەسفرۆشێک لە شاری مەهاباد خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کرێکاری (١ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا فەرمانبەرێکی ئیدارەی کارەبای نۆدشە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی داوە.