هێزی ئاسمانی ئامریکا هاوکات لەگەڵ بەرفراوانبوونەوەی پێکدادانەکانی وڵاتەکەی و رژیمی ئاخوندی، چەندین شەرکەری جۆری رادارشکێنی ناردۆتە قەتەر بەمەبەستی پتەوکردنی بوو
هێزی ئاسمانی ئامریکا هاوکات لەگەڵ بەرفراوانبوونەوەی پێکدادانەکانی وڵاتەکەی و رژیمی ئاخوندی، چەندین شەرکەری جۆری رادارشکێنی ناردۆتە قەتەر بەمەبەستی پتەوکردنی بوونی سەربازیی خۆی لەناوچەکەدا.
ئەسپۆتینگ لە زاری ئاسۆشێتد پرێسەوە راپۆرتی داوە و دەڵێ کە وڵاتە یەکگرتووەکان بەهۆی خراپی پێوەندییەکانیان لەگەڵ رژیم، شەرکەری جۆری f_22 ی رەوانەی قەتەر کردووە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو شەرکەرانە بۆ ناوچەی چالاکی فەرمانداری ناوەندی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان( سونەتکام) نێردراون، ئەو هێزانەش ناوچەکە و ئاسیای ناوەندی لەخۆ دەگرێ.
ئەو هەنگاوەی ئامریکاش وەڵامێکە بۆ رژیمی ئاخوندی لەبەرانبەر زیادبوونی هەرەشەکانی لە هێزە ئامریکاییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئامریکا لەماوەی دوو حەوتووی رابردوودا چەندین جار رژیمی ئاخوندی ئاگادار کردۆتەوە کە هەر هێرشێکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بۆسەر هێزەکانی ئامریکا یان یەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکەدا، وەڵامی سەربازی ئامریکای بەدواوە دەبێ.