هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

118 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى

118 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى

118 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ٢٢/٤/١٩٨٩ یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى به‌ ناوى کوردستان به‌ ده‌ستى گه‌وره‌ پیاوى ده‌روه‌ستى نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و لێهاتووى کورد مێقداد مێدحه‌ت به‌درخان له‌شارى قاهیره‌ى میسر ده‌رچوو. به‌ده‌رچوونى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى کوردى به‌ردى بناخه‌ى یه‌که‌م بلاوکراوه‌ى کوردى دامه‌زرا و میقداد به‌درخان به‌و هه‌نگاوه‌ى له‌شه‌وه‌زه‌نگى چاره‌نووسی کورد چرایێکى گه‌ش و پرشه‌نگدارى داگیرساند و میراتێکى به‌نرخ و به‌سوودى له‌پاش خۆى به‌ جێ هێشت. سته‌م و دیکتاتۆرى ده‌سه‌لاتداره‌ سه‌رکووتگه‌ر و دژمن به‌ کورده‌کان و خه‌مى نه‌ته‌وه‌ و

 

118 ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ ٢٢/٤/١٩٨٩ یه‌‌‌که‌‌‌مین رۆژنامه‌‌‌ى کوردى به‌‌‌ ناوى کوردستان به‌‌‌ ده‌‌‌ستى گه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوى ده‌‌‌روه‌‌‌ستى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمان و لێهاتووى کورد مێقداد مێدحه‌‌‌ت به‌‌‌درخان له‌‌‌شارى قاهیره‌‌‌ى میسر ده‌‌‌رچوو. به‌‌‌ده‌‌‌رچوونى یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ى کوردى به‌‌‌ردى بناخه‌‌‌ى یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ى کوردى دامه‌‌‌زرا و میقداد به‌‌‌درخان به‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ى له‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌زه‌‌‌نگى چاره‌‌‌نووسی کورد چرایێکى گه‌‌‌ش و پرشه‌‌‌نگدارى داگیرساند و میراتێکى به‌‌‌نرخ و به‌‌‌سوودى له‌‌‌پاش خۆى به‌‌‌ جێ هێشت. سته‌‌‌م و دیکتاتۆرى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداره‌‌‌ سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌ر و دژمن به‌‌‌ کورده‌‌‌کان و خه‌‌‌مى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمانى بێناز واى له‌‌‌ به‌‌‌درخان کرد که‌‌‌ له‌‌‌وپه‌‌‌رى بێ ئیمکاناتى و له‌‌‌هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکى حه‌‌‌سته‌‌‌م و دژوار و له‌‌‌بارودۆخێک که‌‌‌ کورد هیچ پشت و په‌‌‌نا و مه‌‌‌ئوایێکى نه‌‌‌بوو، پێ بنێته‌‌‌ رێچکه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕاى کێشه‌‌‌و له‌‌‌مپه‌‌‌ره‌‌‌ فه‌‌‌ننى و ئیمکاناتیه‌‌‌کانى له‌‌‌چاپ دانى رۆژنامه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان مه‌‌‌ترسی له‌‌‌لایه‌‌‌ن داگیرکه‌‌‌ران و نه‌‌‌یارانى کورد به‌‌‌ره‌‌‌وروو بێته‌‌‌وه‌‌‌. گه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوى کورد مێقداد به‌‌‌درخان هه‌‌‌نگاوێکى به‌‌‌رز کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئاسه‌‌‌واره‌‌‌ باشه‌‌‌کانى بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ له‌‌‌ دیرۆکى گه‌‌‌لى کورد دا ده‌‌‌مێنێ و له‌‌‌بیر و هزى کورد ناسڕێته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌موو ساڵێ له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا یادى ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌وڵ و ماندووبوونه‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌رز ده‌‌‌نرخێندرێ. 

هه‌‌‌رچه‌‌‌ند خودى سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى بیرۆکه‌‌‌ى له‌‌‌چاپ دانى رۆژنامه‌‌‌ و به‌‌‌ پراکتیک کردنى له‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا بۆ ئیمه‌‌‌ى کورد جێگه‌‌‌ى شانازى و بایه‌‌‌خ پێدانه‌‌‌، به‌‌‌لام گرینگى ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ ته‌‌‌نیا له‌‌‌وه‌‌‌دا نییه‌‌‌ که‌‌‌ کوردیش توانیوێتى که‌‌‌ڵک له‌‌‌ئامێری چاپى بلاوکراوه‌‌‌ وه‌‌‌ربگرێ و پێ بنێته‌‌‌ ناو مه‌‌‌یدانى زانست و پێش که‌‌‌وتن و مه‌‌‌عریفه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى یه‌‌‌که‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌ى کوردى له‌‌‌لایه‌‌‌ن مێقداد به‌‌‌درخانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ى له‌‌‌لا ئێمه‌‌‌ پیرۆز و شیاوى رێز گرتن کردووه‌‌‌. له‌‌‌کاتێک دا که‌‌‌ گه‌‌‌لى کورد هیچ ده‌‌‌روێکى بۆ هه‌‌‌ڵمژینى هه‌‌‌واى ئازاد و ڕاده‌‌‌ربڕین نه‌‌‌بوو  و له‌‌‌لایه‌‌‌ن ٢ ئیمپراتورى زلهێزى سه‌‌‌رده‌‌‌م هه‌‌‌وڵ بۆ خاشه‌‌‌بڕ کردنى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد ده‌‌‌درا و له‌‌‌رێگه‌‌‌ى توانه‌‌‌وه‌‌‌ى فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى  و بێ ماف کردن و زه‌‌‌بر و زه‌‌‌نگ و ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تى هه‌‌‌وڵ بۆ کپ کردنى ده‌‌‌نگى ئازادیخوازى کورد ده‌‌‌درا، له‌‌‌و هه‌‌‌ و مه‌‌‌رجه‌‌‌دا مێقداد به‌‌‌درخان له‌‌‌رێگه‌‌‌ى له‌‌‌چاپ دانى رۆژنامه‌‌‌یێکى که‌‌‌له‌‌‌پوورى ـ زانیارى به‌‌‌ زمانى کوردى گه‌‌‌وره‌‌‌ترین خزمه‌‌‌تى به‌‌‌ شوناس و مه‌‌‌وجوودیه‌‌‌تى کورد وه‌‌‌کوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کى زوڵم لێکراو کرد و وزه‌‌‌ و تینێکى نوێى خسته‌‌‌ ناو بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازى و مافخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌لى کورد. هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند به‌‌‌ هۆى سیاسه‌‌‌تى بێ مافکردن و به‌‌‌ کۆیله‌‌‌کردنى گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن داگیرکه‌‌‌ران و رژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدار به‌‌‌ سه‌‌‌ر کوردستان له‌‌‌وسه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ ژماره‌‌‌ى که‌‌‌سانى خوێنده‌‌‌وار زۆر نه‌‌‌بوون و ڕاده‌‌‌ى خوێنده‌‌‌وارى له‌‌‌پله‌‌‌یێکى نزم دابوو، به‌‌‌لام له‌‌‌چاپ درانى یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ى کوردى له‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌دا، ده‌‌‌توانین بلێین یه‌‌‌که‌‌‌م به‌‌‌ردى بناغه‌‌‌ى کارى رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى له‌‌‌ناو گه‌‌‌لى کورد داندرا و له‌‌‌پرۆسه‌‌‌یێکى هه‌‌‌نگاو به‌‌‌هه‌‌‌نگاو دا خه‌‌‌ڵکى کوردستان ئاشنایه‌‌‌تى باشیان په‌‌‌یدا کرد. له‌‌‌خۆڕا نییه‌‌‌ له‌‌‌قۆناغه‌‌‌کانى دواى سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى یه‌‌‌که‌‌‌م بلاوکراوه‌‌‌ى کوردى ئه‌‌‌و ڕه‌‌‌وته‌‌‌ درێژه‌‌‌ى کێشا و وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ئامرازه‌‌‌کانى به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بردنى خه‌‌‌بات و بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى رزگاریخوازانه‌‌‌ى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ڵکى لێوه‌‌‌رگیرا و خه‌‌‌ڵکى پێ ووشیار کراوه‌‌‌ و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و ئه‌‌‌ده‌‌‌بی کوردى پێ بلاوکرایه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌شه‌‌‌ى پێدرا.

ئه‌‌‌مرۆ پاش 118 ساڵ، گرینگى ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ى مێقداد به‌‌‌درخان زیاتر هه‌‌‌ستى پێده‌‌‌کرێ و هه‌‌‌نووکه‌‌‌ شاهیدین که‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌بات و شۆرشی میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان چ ده‌‌‌ورێکى بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تى هه‌‌‌یه‌‌‌ و وه‌‌‌ک هۆێکى پێوه‌‌‌ندى و راگه‌‌‌یاندنى به‌‌‌سوود و زانیارى به‌‌‌خش و وریاکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ری قووڵى له‌‌‌سه‌‌‌ر تاکه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌مان هه‌‌‌یه‌‌‌. له‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵگا ئازاد و دیموکراته‌‌‌کانیش رۆژنامه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى چواره‌‌‌م دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار و  قورسایێکى زۆرى له‌‌‌ سیسته‌‌‌مى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریه‌‌‌تى وه‌‌‌لاتانى پێش که‌‌‌وتوو هه‌‌‌یه‌‌‌ و به‌‌‌هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ش له‌‌‌وه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆر و توتالیتێره‌‌‌کان رۆژنامه‌‌‌ و رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسی بۆ سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌لات دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار و به‌‌‌ربه‌‌‌ستى زۆر له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م کارى رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى ئازاد دروست ده‌‌‌کرێ. له‌‌‌وه‌‌‌لاته‌‌‌ دیکتاتۆرییه‌‌‌کان که‌‌‌سانى رۆژنامه‌‌‌وان و نووسه‌‌‌ر و چالاک له‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌دا به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ مامه‌‌‌له‌‌‌یان له‌‌‌گه‌‌‌ڵدا ده‌‌‌کرێ و ده‌‌‌گیرێن و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ده‌‌‌کرێن و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان مه‌‌‌ترسی تر له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و روو ده‌‌‌بن. 

 

له‌‌‌پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ سه‌‌‌رکووتى چالاکانى مه‌‌‌یدانى رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى رژیمى ئاخوندى گه‌‌‌وره‌‌‌ترین به‌‌‌شى به‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و له‌‌‌پله‌‌‌ى دووهه‌‌‌مى وولاتانى سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌رى بوارى ژۆرنالیستى دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار، به‌‌‌لام سه‌‌‌ره‌‌‌ڕاى سه‌‌‌رکووتى بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ى کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانى رژیم، وزه‌‌‌ و پوتانسیلى له‌‌‌ڕاده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ر له‌‌‌نێو چین و توێژه‌‌‌ جیاجیاکانى کوردستان بۆ چالاکى له‌‌‌بوارى رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى بوونى هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان به‌‌‌ربه‌‌‌ست و له‌‌‌مپه‌‌‌ر، توێژه‌‌‌ ووشیاره‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌مان که‌‌‌ڵک له‌‌‌رێگه‌‌‌ى تر بۆ گه‌‌‌یاندنى په‌‌‌یامى ئازادیخوازى و به‌‌‌شخوراوى میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌مان وه‌‌‌رده‌‌‌گرن و به‌‌‌ربه‌‌‌ست و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و زیندان و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و دوورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ نابێته‌‌‌ هۆى وێستان و دواکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌و مه‌‌‌یدانه‌‌‌ له‌‌‌ پیش که‌‌‌وتن و گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنه‌‌‌دا. 

جێگه‌‌‌ى خۆیه‌‌‌تى ئه‌‌‌مرۆ وێراى جیهانى پێشکه‌‌‌وتوو ئێمه‌‌‌ش له‌‌‌وبواره‌‌‌ دا هه‌‌‌نگاو بنێنین و بانگى ئازادیخوازیمان له‌‌‌ ده‌‌‌رگاى  مه‌‌‌یدانى رۆژنامه‌‌‌ و رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌گوێى جیهانیان دا بده‌‌‌ین و له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ و به‌‌‌ بنه‌‌‌ڕه‌‌‌ت گرتنى پێوه‌‌‌ر و بنه‌‌‌ما دیموکراتیک و ئازاده‌‌‌کانى دونیاى مودێرن، کارى رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌رى و ڕاگه‌‌‌یاندن به‌‌‌ره‌‌‌وپێش ببه‌‌‌ین.

 


8 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

118 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى

118 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران