لە ماوەی مانگی رابردووی زاینی دا، بە شێوەیەکی مامناوەند هەر سێ رۆژ دوو هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی ح
لە ماوەی مانگی رابردووی زاینی دا، بە شێوەیەکی مامناوەند هەر سێ رۆژ دوو هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراون.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠ ١٩ (مانگی ٦ی زایینی)، لانییکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان گیراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی: ٤٢ حاڵەت کە دەکاتە ٩٢٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەدەنی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەزهەبی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٤٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت.
پارێزگای ورمێ: ٢٤ حاڵەت.
پارێزگای کرماشان: ١٦ حاڵەت.
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.
زۆرترین هاووڵاتی لە شاری سەلاسی باوەجانی گیراون کە ٩ حاڵەت بووە .