رژیمی ئێران بۆ هەڵکەندنی تونێل لە غەززە یارمەتی هێزە چەکدارەکانی حەماس دەدات.
رژیمی ئێران بۆ هەڵکەندنی تونێل لە غەززە یارمەتی هێزە چەکدارەکانی حەماس دەدات.
راپۆرتێک لە رۆژنامەی Ø›ئەلریسالەØ› کە پێوەندیدارە بە حەماسەوە و لەزاری ئیسماعیل ئەبوشەناب، ئاماژەی بە یارمەتیەکانی ئێران بۆ هەڵکەندنی تونێلەکان لە غەززە کردووە.
بەپێی راپۆرتی دەنگی ئەمریکا،وێبسایتی ئارۆتێزشاوا لە ئیسڕائیل، رۆژی دوشەممە 10ی پووشپەر، بە ئاماژەکردن بەم هەواڵە نوسیویەتی:بە وتەی ئەبوشەناب،کۆمەڵێک گروپی حەماس لەلایەن ئێرانەوە بۆ چالاکی جاسوسی و کۆکردنەوەی زانیاری رادەهێنرێن.
ناوبراو ووتی:هەروەها سەرچاوە داراییەکان بۆ دروست کردنی تونێل لە غەززە لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێن.
ئەو سەرچاوەی سەر بە حەماس هەروەها وتوویەتی کۆمەڵێک گروپی بچووک لە چەکدارانی حەماس لەلایەن رژیمەوە بۆ دروست کردنی موشەک و دابینکردنی ماددە سەرەتاییەکانی راهێنانیان پێدەکرێت.
جێی باسە کە ئاخوند عەلەوی،وەزیری زانیاری رژیم لەم دواییانەدا لەگەڵ رێبەرانی رێکخراوی حەماس لە بەیروت چاوپێکەوتن و وتووێژیان کردبوو.
هەواڵی بەردەوامی یارمەتیە ماڵیەکانی رژیم بۆ حەماس لە حاڵێکدا بڵاوو بۆتەوە کە هەواڵنێرێکی ناوخۆیی مرووز نووسیویەتی:پیشەوەران،مووچەخۆر و بێکارانی ئێرانی لەگەڵ هەژاریەکی بێ پێشینە بەرەوروو بونەتەوە.
ئیلنا نووسیویەتی:سندوقی داهاتی کرێکاران وکرێکارانی خانەنشین لە چاو ساڵی 97،چوار ملوێن کەمی کردوە. بەم پلەیە لە سەختی هەژاری لە ناو کرێکاران و خانەنشینان ئەتوانی خراپی وەزعی داهاتی کرێکاران یان کار بەدەستانی ناڕەسمی لە ووڵات ئاشکرا بکرێ.