کچێکی منداڵ بەناوی نەدا محەممەدی، بەدەستی دایکی دەکوژرێ.
کچێکی منداڵ بەناوی نەدا محەممەدی، بەدەستی دایکی دەکوژرێ.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٠ ی پووشپەڕ، ژنێک بە ناوی ”فریشتە مەلەکی” کچە تەمەن ١٠ ساڵانەکەی خۆی خنکاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو رووداوە لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە رووی داوە، سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە پێشتر چەندین جار بێهزیستی بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەسەر ئەو کچە پێی گەیشتووە و وتراوە کە ئازار دراوە، سەردانی ماڵی ئەو ژنەیان کردووە، بەڵام بە هۆی شایەتی درۆیینی درواسێکانیەوە رێگری لە مەحکووم کردنی فریشتە کراوە.
جێی باسە دایک و باوکی نەدا چەندین ساڵ بووە کە لێک جیا بونەوەتەوە و باوکی چەندین جار لە رێگەی دادگاوە هەوڵی داوە سەرپەرەستی منداڵەکە وەر بگرێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە و یاسا ئیزنی ئەو کارەی پێ نەداوە.