پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سیناریۆی نوێی رژیمی ئێران لەراست ئەحزابی کورد لە کوردستانی ئێران!

سیناریۆی نوێی رژیمی ئێران لەراست ئەحزابی کورد لە کوردستانی ئێران!

عەلی بەهرامی
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی دانیشتن و دیداری نوێنەری چوار لایەنی کوردی لە ئوسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ بە نێووەندگیری رێکخراوی نۆروێژی "نۆردی

عەلی بەهرامی
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی دانیشتن و دیداری نوێنەری چوار لایەنی کوردی لە ئوسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ بە نێووەندگیری رێکخراوی نۆروێژی "نۆردیف" بڵاو کراوەیەوە، هەر چەند دانیشتن و وتووێژی یەک یەک و دوو دووی ئەو لایەنانە لەگەڵ رژیم لێرەو لەوێ و بە دوور لە چاوی خەڵک پێشتریش هەبووە و زۆر و کەم لە وتووێژە تەلەفزیۆنیەکاندا خۆیشیان دیانیان پێداناوە. بەڵام ئەو دانیشتنەی ئێستا جیاوازی هەیە هەم لە شێوەی دانیشتنەکە و هەم لە کات و ساتەکەدا. رژیمی ئێران یەک لەو رژیمانەیە کە لە بابەت وتووێژ و دانیشتن و دیپلۆماسیەتدا زۆرترین گومانی لەسەرە، ئەوەش بۆ ئێمەی کورد لە گومان تێپەریوە و لە راستیدا وەک رژیمێکی مەترسیدار سەیر دەکرێ و تا ئێستا چەندین کەس لە سەرکردەی ئەو لایەنانەی بەشداریان لەو دانیشتنەی ئوسلۆدا کردووە بەدەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ئەو رژیمە و لە کاتی وتووێژ و موزاکرەدا گیانیان داوە.
لەبارەی وتووێژ لەسەر مەسەلەی کوردستان و پرسی نەتەوەیی کورد لە ئێران، رژیمی ئێران ساڵی 1979 و لەدوای هاتنەسەر دەسەڵات بە ناردنی نوێنەری خۆی بۆ وتووێژ هەنگاوی کردەیەیی هەڵگرت و پێشوازی لە چەند هەیئەتێکی کوردی و حیزبیش کردووە. هەر لەو کاتەدا کە رژیمی ئێران دەیویست گوێ لە کورد و نوێنەرانی کورد بگرێ، لایەنی وا هەبوو بۆ شکست پێ هێنانی تووێژەکان پادگانی مەهابادی تاڵان دەکرد و لایەنی دیکەش هەبوون کە بە بیانووی بابەتی ئیدۆلۆژی نەفی هەرجۆرە وتووێژ و موزاکرەیەکیان لەگەڵ ئەو رژیمە دواکەوتووە دەکرد و هەر کەسیش لەو راستایەدا هەنگاوی هەڵگرتایە بە سازشکاریان دەزانی و منداڵی شارانیان وەدوا دەخست.
لە دوای ئەوە ئیتر ئەوە رژیم بوو ئامادە نەبوو وەک کورد وتووێژ لەگەڵ ئێمە بکات و بە هەڵوەشاوە و لە یاسادەچووی دەزانین، ئەگەر باسیشی لە موزاکرە دەکرد تەنیا مەبەستی تیرۆر و حەزفی فیزیکی بەرامبەرەکانی بوو. کە زۆرمان دەلیل و بەڵگە هەیە لەو بابەتە.
لە دوای نزیک بە چوار دەیە لە خەبات و بەربەرەکانێی رژیمی ئێران لەلایەن کورد و ئازادیخوازانەوە، کورد لە دوو ساڵی رابردوودا توانی ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان پێک بێنێ و ماوەیەکیش لەو ناوەندەدا پێکەوە کاربکەن، بەڵام لە دوای ئەوەی دەنگۆی وتووێژ لەگەڵ رژیم لەو ناوەندە هاتە ئاراوە ئەو لایەنانە لە هەموو بەڵینەکانی پێشوویان پاشگەز بوونەوەو سازمانی خەباتیش هەڵوێستی گرت و لە کاری هاوبەش لەگەڵ ئەو لایەنانە کشایەوە، چوونکە لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام و زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر رژیم، رژیم دەستی بە جووڵەی نوێ لەگەڵ ئەحزابی کوردستانی ئێران کرد و ئەو لایەنانەش حازر نەبوون لە پێناو یەکریزی بزوتنەوەی کوردستان دڵی رژیم بڕەنجێنن، سازمانی خەباتیش کە هەر لە کۆنەوە موخالفی سەرسەختی وتووێژ و دانیشتنە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بەتایبەت کە لە ئێستادا ئەو رژیمە بەرەو زبڵدانی مێژوو دەروا نەیدەتوانی لە پێکهاتەیەکدا کە خولیای دانیشتن و موزاکرە لەگەڵ رژیمی ئێرانن بێ. لە بەرامبەردا ئەو لایەنانە راستی ئەو بابەتەیان لە خەڵک دەشاردەوە و حەشایان لەوە دەکرد کە بیانهەوێ وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئێران بکەن.
بەدەمەوە چوونی ئەو لایەنانە بۆ موزاکرە لە لایەک و ئیمزاکردنی راگەیەندراو بۆ مەحکوم کردنی هەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر رژیم لەلایەن دەستی دەرەکیەوە، لە ئێستادا مانای چیە؟ ئایا رژیمی ئێران هەر ئەو رژیمە نیە کە لە پەلاماری بۆ سەر کوردستان بە هەزاران کەس لە ژن و منداڵ و پیر و لاوی کوردی شەهید و بە هەزارانی دیکەی بەند و لە سێدارە دان؟ ئایا ئەو رژیمە هەر ئەو رژیمە نیە بە دەیان تێکۆشەری کوردی لە هەرێمی کوردستان و وەڵاتانی دیکە تیرۆر کرد.
ئایا ئەو کارەسات و دەربەدەری و خوێن و دەرد و رەنجانەی بەهۆی دژایەتی رژیمی ئێران تووشی نەتەوەکەمان هات و درێژەی هەیە، نەیتوانی ناوەرۆکی ئەو رژیمە بە ئێمە بناسێنێ یان ئەوەی ئێمە نەتەوەیەکین هەرچیمان بەسەر بێنن زوو لە بیری دەکەین!.
دیارە سیناریۆی رژیم لە ئێستادا هەر بابەتی وتووێژ لەگەڵ ئەو چوارلایەنە ناگرێتەوە بەڵکوو هەر ئەورۆ لە شاری سنە بە ئامادەبوونی دەیان پاسدار و بکرێگیراو و مۆرەی دیاری ئەو دەسەڵاتە کۆنگرەیەک لە زانکۆی سنە بە ناوی کۆنگرەی ناودارانی کورد بەرێوەدەبات کە بەشێک لە بەرێوەبەران و بەشدارانی کۆنگرەکە بکوژانی رۆڵەکانی نەتەوەکەمانن. وا دیارە ئەم جۆرە هەنگاوانەی رژیم بەوەوە ناوەستێ بەڵکوو بۆ ئەوەی بە هەندێ کاری فۆرمالیتەی لەو شێوەیە کەمێ لە رق و توورەییەی کورد لە حاست خۆی کەم کاتەوە درێژە بەم چەشنە کارانە دەدات.
هەروەها لە دوای هاتنەسەرکاری ئەو دەسەڵاتە کوردستان ناوچەیەکی نارازی بووە لەو رژیمە و سیاسەتەکانی و لە هەر دەرفەتێک بۆ پاشەکشە پێکردنی رژیم لە ناوچەکەی کەڵکی وەرگرتووە، لە ئێستاشدا کە رژیم گڵۆڵەی لە لێژیە بە جۆرێکی دیکە هاتووە لەگەڵ بابەتی کوردستان هەڵسووکەوت دەکات بە مەبەستی ئەوەی لەم دۆخەدا کوردستان نەبێتە سەرئێشەی زیاتر بۆی و حەتا ئەگەر نارەزایەتیە جەماوەریەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران کە وەک ئاگری ژێر خۆڵەمێش وان گەشانەوە، یا خود رووبەرەووی پەلاماری دەرەکی و بە دیاریکراوی ئامریکا بوویەوە، کوردستان وەک مەترسی نەبێ بۆ سەری.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەو راستیە بزانین کە رژیمی ئێران هەر ئەو رژیمەی 40 ساڵی رابردووەو لە ناوەرۆکدا هیچ نەگۆراوە، باش وایە خەڵکی کوردستانیش حیسابی خۆیان لەو حیزبانە جیا بکەنەوە بە دەم رژیمێکەوە دەچن و خەریکن ببنە فریادرەسی رژیمێک کە چل ساڵە بە ئاگر و ئاسن وەڵامی هەر داوایەکیان دەداتەوە و کەم ماڵ هەیە دەرد و ئازاری بەدەست ئەو دەسەڵاتەوە نەدیبێ.


5 ساڵ و 4 مانگ و 17 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیناریۆی نوێی رژیمی ئێران لەراست ئەحزابی کورد لە کوردستانی ئێران!

سیناریۆی نوێی رژیمی ئێران لەراست ئەحزابی کورد لە کوردستانی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران