عەرەبستان رایگەیاندوە هێرشی دوبارەی پێهبادی سەرلەبەیانی دوێنێ بۆ فڕۆکەخانەی (ئەبها)، کردەوەیێکی تیرۆریستی بوە و دژی یاسا نێودەوڵەتیەکان لە قەڵەم دراوە.
عەرەبستان رایگەیاندوە هێرشی دوبارەی پێهبادی سەرلەبەیانی دوێنێ بۆ فڕۆکەخانەی (ئەبها)، کردەوەیێکی تیرۆریستی بوە و دژی یاسا نێودەوڵەتیەکان لە قەڵەم دراوە. بەپێی نوسراوەیەکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، کابینەی عەرەبستانی سعوودی جارێکی دیکە رایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە پشتیوانی رژیمی ئێران هێرشی سەر فڕۆکەخانەی ئەبهایان ئەنجام داوە.
شۆرای وەزیڕانی سعوودی لەنێو هەڕەشەی یەمەن لەسەر ئەوەی ئەوانەی بوونە هۆی هێرشی فڕۆکەخانەی (ئەبها)لە باشووری عەرەبستان سزادەدرێن، داوای لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کردووە رووبەڕووی هێرشی پێهبادی و مووشەکی حوسیەکان و ئەوانەشی پشتگیری دەکەن بوەستێتەوە. لەلایێکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتوەکان هێرشی گروپێکی یەمەنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبها کە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن مەحکووم کرد. بەپێی هەواڵێک لە دەنگی ئەمریکاوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وەڵاتە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ئەمە سێهەمین هێرش بووە لەماوەی ئەم چەند حەوتویەی ئاخردا، و نووسی:ئەم هێرشانە ژیانی زۆر کەس دەخاتە مەترسیەوە. مۆرگان ئۆرتگاس تەئکیدی کردەوە:ئێمە بە تەواوی لەگەڵ ئەو هاوبەشە سعوودیانەی خۆمان بۆ بەرگری لە سنوورەکانیان دژ بە هەڕەشە بەردەوامەکانی حوسیەکان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم شێوە هێرشانە دەوەستینØ›ئەو حوسیانەی کە لەلایەنی کەل و پەل و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ ئەم هێرشانە،پشتیان بە ئێرانەوە گەرمە.