ژنێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
ژنێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
هەواڵدەری هەنگاوØ› رۆژی هەینی ١٤ی پووشپەڕ، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ”مریەم خدریان“ بە دەستی مێردەکەی بە ناوی ”کەریم عەبدەزادە“ تەمەن ٥٥ ساڵ کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە راگەیاندووە کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانیەوە کوژراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتویەتی کە کەریم خانوویەکی بووە کە بە ناوی ژنەکەی کردووە، بەڵام ژنەکەی ئامادە نەبووە بیفرۆشێت و قەرزەکانی بداتەوە و ماوەی چەند مانگ بەو هۆیەوە کێشەیان هەبووە.
کەریم عەبدەزادە دوای کوشتنی ژنەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستبەسەرە.